پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان کەمدەبێتەوە

06:19 - 04/06/2023

8196جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی درێژبونەوەی پرۆسەی چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە کێلگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، "بەوەش پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان کەمدەبێتەوە".

وەزارەتی کارەبا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەهۆی درێژبونەوەی پرۆسەی چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە کێلگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بوەتەوە".

وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی خێراترکردنی پرۆسەکەدایە

ئاماژەی بەوەشکردوە، "وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی خێراترکردنی پرۆسەکە و ئاساییکردنەوەی دۆخی کارەبا لە زوترینکاتدایە".

بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەمدەکاتەوە

رۆژی 1ی ئەم مانگە، وەزارەتی کارەبا رایگەیاندبو، "کۆمپانیای دانەگاز لە چوارچێوەی چاکسازی لە کێڵگەکانی، بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەمدەکاتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە، وەزارەتی کارەبا هەوڵ دەدات ئەم پرۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبێت".

پێشتر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان چوار هەزار و 200 مێگاوات بو، لەئێستادا و بەهۆی کارەکانی نۆژەنکردنەوەوە ئەو بڕە کەمدەبێتەوە و بەوەش پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە.

نیشانەکردن

کارەبا