خەندان-
حاجی کاروان بانگخواز و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە رایدەگەیەنێت، " سوێن بەخوا هیچ کاتێک بەقەد ئێستە شاری هەولێر لەشفرۆشی تیانەبوە، هەرچی لەشفرۆشی باشوری عێراق و ئیران وڵاتانی تر هەیە هاتونەتە هەولێر" و دەشڵێت، "دڵنیام هیچ کوردێکی بە ئەمەک و بەڕەوشت و ڕەسەن و دیندار ئەوەی قبوڵ نیە".
حاجی کاروان ئەندام خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لەنامەیەکدا لەژێر ناوی (نامەیەکی پڕ لە خەم بۆ مەسرور بارزانی) نوسیویەتی، "بێ پێشەکی، سوێن بەخوا هیچ کاتێک بەقەد ئێستە شاری هەولێر لەشفرۆشی تیانەبوە، هەرچی لەشفرۆشی باشوری عێراق و ئیران وڵاتانی تر هەیە هاتونەتە هەولێر، خۆزگە جەنابتان سنورێکتان بۆ ئەم بەڕەڵاییە دائەنا و پاکی و جوانی هەولێر و کوردستان لەمە زیاتر پیس و ناشرین نەبێت بە خەڵکی داوێن پیس".
بە پاڵپشتی خەڵکی دەستڕۆیشتو نەبێت ناتوانن بە کەیفی خۆیان کار بکەن و نیشتەجێبن
راشیگەیاندوە، "ئەوەش بزانن جەنابی سەرۆکی حکومەت هیچ لەشفرۆشێک و ئەو کەسانەی ئیشیان پێئەکەن بێ مۆڵەتی رەسمی، بە پاڵپشتی خەڵکی دەستڕۆیشتو نەبێت ناتوانن بە کەیفی خۆیان کار بکەن و نیشتەجێبن، بۆ راستی ئەم قسانە بانگی دەزگا ئەمنیەکان بکە و خۆت سەرپەرشتی بکە و ئەوکات ئەزانیت چ کارەساتێت ڕو دەدات".
دڵنیام هیچ کوردێکی بە ئەمەک و بەڕەوشت و ڕەسەن و دیندار ئەوەی قبوڵ نیە
دەشڵێت، "دڵنیام هیچ کوردێکی بە ئەمەک و بەڕەوشت و ڕەسەن و دیندار ئەوەی قبوڵ نیە، دڵنیام بەرێزتان کە خاوەن پێگەو خێزانێکی رەسەنن ئەتوانن ڕێ لەم بەڕەڵایە بگرن و کوردستان بپارێزن".
ئاماژەی بەوەشکردوە "لەو باوڕەدام قسەی زۆربەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانم کردوە، خوا یاوەر بێت و وڵات سەلامەت بێت".