تورکیا ماڵێک لە سەنتەری قەزای شەنگال بۆردومان دەکات

04:19 - 01/06/2023

1877جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای شەنگال رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ماڵێکی لەنزیک مەزارگەی پیرهەسنی لەسەنتەری قەزای شەنگال بۆردومان کرد و بەگوێرەی زانیاریەکانیش کوژراو و بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ماڵێکی لەنزیک مەزارگەی پیرهەسن لەسەنتەری قەزای شەنگال بۆردومانکردوە، کوژراو و برینداریش هەیە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی زەرەر و زیانەکان نەخراونەتەڕو.

تورکیا ماڵێکی لە گوندی جومۆی سەر بەقەزای شەنگال کردە ئامانج

23ی مانگی رابردو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ماڵێکی لە گوندی جومۆی سەر بەقەزای شەنگال کردە ئامانج و بەوهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەروەها 16ی (ئایار/5)ی 2023 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی سنوری ناحیەی خانەسۆری لە قەزای شەنگال ئەنجامدا و دژە تیرۆری کوردستانیش رایگەیاند، لەبۆردومانەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربوە".