خەندان-
ئارام عبدول، کارمەندی منداڵپارێزی کوردستان لەکاتی هەڵواسینی تابلۆی ڕۆژی منداڵانی کوردستان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، بەوەش بوە یەکەمین هاوڵاتیی کورد کە دەبێتە قوربانی رۆژی منداڵان.
بەگوێرەی زانیاریەکانی خەندان، ئێوارەی دوێنێ ئارام عبدول، کارمەندی منداڵپارێزی کوردستان لە بینای منداڵپارێزی کوردستان لە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لەبینای مناڵپارێزی کوردستان و لەکاتی هەڵواسینی تابلۆی ڕۆژی منداڵانی کوردستان گیانی لەدەستداوە.
سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (122) هەواڵەکەی بۆ خهندان پشتڕاستکردەوە
لایخۆیەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (122) هەواڵەکەی بۆ خهندان پشتڕاستکردەوە و وتی، روداوەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رویداوە، بەڵام هێزەکانیان پێش ئەوەی بگەنە شوێنی روداوەکە ئەو هاوڵاتییەی کەوتوەتە خوارەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ساڵانە لە 1ی 6دا بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوەی چەندین مەراسیم و بۆنە بەڕێوەدەچێت
ساڵانە لە 1ی 6دا بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوەی چەندین مەراسیم و بۆنە بەڕێوەدەچێت و لە هەرێمی کوردستان مەراسیمی جۆراو جۆر ئەنجامدەدرێت و تابلۆی تایبەت بەو رۆژە و منداڵان هەڵدەواسرێت.