هەواڵی ئەمڕۆ

میوانانی 70 وڵات بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن دەکەن

12:49 - 01/06/2023

13362جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ پێنجشەممە میوانانی 70 وڵاتی جیهان بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادەی جێنشینی ئوردن حسێن بن عەبدوڵای دوەم دەکەن، دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگی هاوسەرگیری، ئەو کاروانە سورە دێتە دەرەوە کە ئوردنییەکان چاوەڕێی دەکەن.

ئەمڕۆ کەناڵی شانشینی ئوردنی لە زاری بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە شارەوانی عەممان، رایگەیاندوە، ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە میوانانی ئوردن تەواوکراون و میوانانی 70 وڵات رو لە وڵاتەکە دەکەن.

ئەمڕۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری لە کۆشکی زەهران لە ناوەندی شاری عەممان دەستپێدەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاهەنگی هاوسەرگیری بە هاتنی شا عەبدوڵای دوەم و شاژنی ئوردن رانیە عەبدوڵا بۆ کۆشکی زەهران لە ناوەندی شاری عەممان دەستپێدەکات.

دوای ئەوە شازادەی جێنشین دەگاتە کۆشکی زەهران، رەجوا خالد ئەلسەیف دەگاتە هەمان کۆشک بۆ راگەیاندنی گرێبەستی هاوسەرگیری.
هاوسەرگیرییەکە لەلایەن ئیمامی ئامادەبونی هاشمیەکان ئەنجامدەدرێت
هاوسەرگیرییەکە لەلایەن ئیمامی ئامادەبونی هاشمیەکان، شێخ ئەحمەد ئەلخەلایلە بە ئامادەبونی شایەتحاڵانی گرێبەستەکە و ئەندامانی بنەماڵەی هاشمی و بنەماڵەی خاتو ڕەجوا ئەنجامدەدرێت.
کۆشکی زەهران کە لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی رابردودا دروستکراوە
کۆشکی زەهران کە لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی رابردودا دروستکراوە، بە میوانداریکردنی ئاهەنگی هاوسەرگیری شاهانەی پێشو ناسراوە، لەوانە هاوسەرگیری شا عەبدوڵای دوەم و شا حسێن بن تەلال.
ژمارەیەک میوان لە وڵاتانی عەرەبی و بیانییەوە لە کۆشکی زەهران بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەن
ژمارەیەک میوان لە وڵاتانی عەرەبی و بیانییەوە لە کۆشکی زەهران بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەن و دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە، ئەو کاروانە سورەی کە ئوردنییەکان چاوەڕێی دەکەن کۆشکەکە بەجێدەهێڵێت.
هاوژینە تازەکان لە کاروانەکەدا بەرەو کۆشکی حوسێنیە دەچنە دەرەوە
هاوژینە تازەکان لە کاروانەکەدا بەرەو کۆشکی حوسێنیە دەچنە دەرەوە، کە مەراسیمێکی فەرمی تێدا بەڕێوەدەچێت، رێگای کاروانەکە کۆمەڵێک وێستگە لەخۆدەگرێت، کە ئوردنییەکانی ئارەزوی بەشداریکردنیان تێدا دەبێت.

"کاروانە سورەکە" پەیوەستە بە بۆنە نەتەوەییەکان و مەراسیمە فەرمییەکانی ئوردن، بەو پێیەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشین ئامادە دەبێت.
کاروانەکە لە ژمارەیەک شەقامی عەممانی پایتەختدا دەسوڕێتەوە
کاروانەکە لە ژمارەیەک شەقامی عەممانی پایتەختدا دەسوڕێتەوە، لە کۆشکی زەهران ئەلعامرەوە تا کۆشکی ئەلحسەینییە، کە بە هەزاران هاوڵاتی ئوردنی و دانیشتوانی ئوردن لە ماوەی کاروانەکەدا دەتوانن بەشداری ئاهەنگەکە بکەن.

دەرکەوتنی "کاروانی سور" لە سەرەتای دامەزراندنی شانشینی هاشمی ئوردن دەستی پێکردوە و لەوکاتەوە بوەتە دیاردەیەک لە بۆنە نەتەوەییەکانی ئوردندا.
ئاسایش 7 شوێنی ئاهەنگگێڕانی دیاریکردوە
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن 7 شوێنی ئاهەنگگێڕانی دیاریکردوە لەکاتی ڕێپێوانی کاروانی شاهانەی سور بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشین.
شازادەی جێنشین لە  1994 لە عەممان لەدایکبوە و لە 2009 بوەتە شازادەی جێنشێن
شازادەی جێنشین کە کوڕە گەورەی شا عەبدوڵای دوەم و شاژنە ڕانیە، لە 28ی حوزەیرانی 1994 لە عەممان لەدایکبوە و لە 2ی تەمموزی 2009 نوسراوی شاهانە دەرچوە بۆ هەڵبژاردنی وەک شازادەی جێنشین و چەندین جار وەک جێگری پاشا دەستنیشان کراوە.

دەستگیرانەکەی بەناوی رەجەوا لە 28ی نیسانی 1994 لە شاری ڕیاز لەدایکبوە، تەلارسازێکی سعودییە، کچی خالید بن موسەعید بن سەیف بن عەبدولعەزیز ئەلسەیفە

نیشانەکردن

ئوردن