ئیسرائیل هۆشداری لە باڵادەستی سەربازی سعودیە دەدات و قسە لەسەر واشنتن دەکات

05:04 - 31/05/2023

2756جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی "لە دۆخێکی نادڵنیاییدایە" سەبارەت بە هەر پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی واشنتن لەگەڵ ڕیاز، دەشڵێت، "پێدانی هەر چەکێکی نوێی ئەمریکی بۆ ریاز دەبێت لەچوارچێوەی پاراستنی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل بێت".

تزاچی هانێگبی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل رایگەیاندوە، "ئاشکرای دەکەم کە لە چوارچێوەی ئەو نادڵنیاییەدا کە هەمانە ئێمە ئاگاداری ئەوە نین لە ئێستادا لە دانوستانەکانی سعودیە و ئەمریکادا چی ڕودەدات".

پێدانی هەر چەکێکی نوێی ئەمریکی بۆ ریاز دەبێت لەچوارچێوەی پاراستنی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئیسرائیل پێیوایە کە "پێدانی هەر چەکێکی نوێی ئەمریکی بۆ ریاز دەبێت لەچوارچێوەی پاراستنی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بێت و وانشتن گرنگە رەچاوی ئەوە بکات".
ئەمریکییەکان بەبێ پەیوەندی نزیک لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل پێشکەوتن بەدەستناهێنن
جەختیشی لەوەکردەوە، "کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە هەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەمریکییەکان بەبێ پەیوەندی نزیک لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل پێشکەوتن بەدەستناهێنن".

نیشانەکردن

ئیسرائیل ئەمریکا