خەندان-
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار لیتری نەوت و بەرهەمەکانی دیکی سوتەمەنی لە رێگەی دەستبەسەرداگرتنی 14 کارگە و شوێن لەگەڵ دەستگیرکردنی ژمارەیەک شۆفێر کە بۆ بازرگانیکردن و ڕیسایکلکردنی نەوت و وەرگیراوەکانی ئامادە دەکرد.
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "مەفرەزەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکانیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی قاچاغی نەوت و بەرهەمەکانی دیکەی، هەروەها بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، هێزەکانمان توانیان هەوڵێکی بە قاچاغبردن و دزینی بەرهەمە نەوتییەکان دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی".
دەستگیراوە بەسەر بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر نەوت و بەرهەمەکانی دیکەی سوتەمەنی
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستگیراوە بەسەر بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر نەوت و بەرهەمەکانی دیکەی لە 14 پاڵاوگەو شوێن، کە هەوڵیانداوە بازرگانی پێوەبکەن و بیگوازنەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی دیکە.
ئەو کەرەستەی دەستبەسەرداگیراوە بەپێی پێویست مامەڵەی لەگەڵدا کراوە
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی باسی لەوەشکرد، "ئەو کەرەستەی دەستبەسەرداگیراوە بەپێی پێویست مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و لەگەڵ تۆمەتبار ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ تەواوکردنی کاغەزەکانی لێکۆڵینەوە".