بانكی ناوەندی رێژەی خستنەڕوی دۆلاری راگەیاند

12:19 - 31/05/2023

11164جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ خستنەڕوی زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە، گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی رویدا و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینار.

بەگوێرەی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ئەمڕۆ، بەشێوەی حەواڵە 189 ملیۆن و 299 هەزار و 301 دۆلار، بەشێوەی كاش 60 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە كە كۆی گشتی دەكات 250 ملیۆن و 99 هەزار و 301 دۆلار.

بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەوە بە خەندان دراون، لەئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینار، لەكاتێكدا لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 146 هەزار و 650 دینار.

نیشانەکردن

دراما