خەندان-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 96 فڕۆکەوان بۆ خاوەن کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی پەسەند کرد، موچە و ئیمتیازاتەکانیشیان لەلایەن کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیەوە دابیندەکرێت.
حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدڕاڵی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دامەزراندنی 96 فڕۆکەوان بۆ خاوەن کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بەتایبەت ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵدا هەیە، بەگوێرەی رێوشوێنەکان بە هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی.
موچەیان پشت بەستن بە سەرچاوەکانی تایبەت بەخۆی لەئەستۆ دەگرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بڕیارەکەدا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ دابینکردنی پلەی پێویست بۆ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی گواستنەوە/ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق موچەیان پشت بەستن بە سەرچاوەکانی تایبەت بەخۆی لەئەستۆ دەگرێت.
بڕیارەکە لەمیانەی 21یەمین دانیشتنی ئاسایی کابینەی حکومەتدا دەرچوە
حەیدەر مەجید ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکە لەمیانەی 21یەمین دانیشتنی ئاسایی کابینەی حکومەتدا دەرچوە کە لە 23ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، لەرۆژی دەرچونیشیەوە کاری پێدەکرێت.
بەپێی بڕیارەكە دامەزراندنەكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە پێشتر لەگەڵ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق كاریان كردوە و لەو ڕوەشەوە گرێبەستیان هەیە.