هەواڵی ئەمڕۆ

بەهای لیرە نزمترین ئاستی تۆمارکرد

09:14 - 31/05/2023

12056جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهای لیرەی تورکی لە نزمترین ئاستێکی پێوانەیی نزیکبوەتەوە، بەجۆرێک 20.65 لیرە بەرامبەرە بە یەک دۆلار، چاوەڕوانی زیاتری لەدەستدانی بەهای دراوی ئەو وڵاتە دەکرێت.

بەهای یەک دۆلار لەئێستادا بەرامبەرە بە 20.62 لیرە و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نزیکەی 1% بەهاکەی لەدەستدا و بەردەوامیشە لە دابەزین، دوێنێ سێشەممەدا 20.42 لیرە بەرامبەر بو بە یەک دۆلار.

 لیرە لە ناوەڕاستی مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵەوە بە پشتبەستن بە سیاسەتە ئابورییەکان دوای خولی یەکەمی هەڵبژاردن، رو لە لێژیە

لیرە لە ناوەڕاستی مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵەوە بە پشتبەستن بە سیاسەتە ئابورییەکان دوای خولی یەکەمی هەڵبژاردن، رو لە لێژیە و بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرە بەرامبەر بەدۆلار زیاتر لە 9% دابەزیوە 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرە بەرامبەر بەدۆلار زیاتر لە 9% دابەزیوە و لە ماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە 90%ی بەهای خۆی لەدەستداوە، ئابوریەکەی ئەو وڵاتە بەچەندین شەپۆلی بوژانەوە و دابەزین و هەڵاوسانی بەرزدا تێپەڕیوە.

دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرە بەرامبەر بەدۆلار لەدوای سەرکەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکان و وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکەی دێت لە 28ی ئەم مانگەدا، سەرەڕای چەندین بەڵێن و هەنگاو بۆ بەرزکردنەوەی دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتو نەبوە.

نیشانەکردن

تورکیا