پێش لوتکەی هاوپەیمانان، باڵیۆزی ئەمریکا و فوئاد حسێن روبەڕوبونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن

04:08 - 29/05/2023

1717جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق گفتوگۆیان لەسەر  رێگاکانی پتەوکردنی هاوبەشی هەمەلایەنەی ئەمریکا و عێراق کردوە و جەختیان کردوەتەوە لەسەر ئەوەی ئەو عێراقیانەی کە مەترسی داعشیان لەسەرە، بگەڕێندرێنەوە.

رێگاکانی پتەوکردنی هاوبەشی هەمەلایەنەی ئەمریکا و عێراقمان تاتوێکردوە
ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گفتوگۆمان کردوە و رێگاکانی پتەوکردنی هاوبەشی هەمەلایەنەی ئەمریکا و عێراق، پێش دەستپێکردنی لوتکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی داعش لە هەفتەی داهاتو لە ڕیاز تاوتوێکردوە".
 بیروڕایان لەسەر هەوڵەکانی ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کردوە 
ئاماژەی بەوەشکردوە، بیروڕایان لەسەر هەوڵەکانی ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کردوە و جەختیان کردوەتەوە لەوەی "زۆر گرنگە ئەو عێراقیانەی کە مەترسی داعشیان لەسەرە، بگەڕێندرێنەوە".
هاوپەیمانییەکە کە 85 وڵات لەخۆدەگرێت، لەگەڵ وڵاتان کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش
پێشتر ئیان مەککاری، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شەرق ئەلئەوسەت، ڕایگەیاندبو، هاوپەیمانییەکە کە 85 وڵات لەخۆدەگرێت، لەگەڵ وڵاتان کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش بۆ ئەوەی بتوانن گەڕانەوەی پوچەڵ بکەنەوە.

لە کاتێکدا ئەو بەرپرسە ئەمریکییە دانی بەوەدانا کە داعش تاکە گروپی تیرۆریستی نییە لە ناوچەکەدا، بەڵام ڕەوایەتیدا بە گرنگیدان بە بەرەنگاربونەوەی ئەو ڕێکخراوە تایبەتە بە قەبارەی ئەو مەترسیانەی کە دروستی دەکات.

ماکاری رونیشیکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە ئەفریقا بە دروستکردنی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتەکان و دابینکردنی سەرچاوە و ئامرازی پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی گروپەکانی سەر بە داعش لە ناوچەکەدا.