قسەکانی سیناتۆرێکی ئەمریکی گڕ لە روسیا بەردەدات؛ دەخرێتە لیستی داواکراوانەوە

12:23 - 29/05/2023

4633جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی هەواڵی تاسی روسی ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی روسیا لیندسی گراهامی، سیناتۆری ئەمریکای خستوەتە لیستی داواکراوەکانەوە، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی ناوبراو بڵاوکرایەوە کە دەڵێت، "روسەکان دەمرن، باشترین پارەیە کە تا ئێستا خەرجمان کردوە".

لیندسی گراهامی بڕیارەکەی روسیای بۆ خستنە ناو لیستی داواکراوان سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، تەنها ستایشی رۆحی خۆڕاگری ئۆکرانیاییەکانی کردوە لە بەرامبەر لەشکرکێشییەکەی روسیا لەمیانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا.

 گراهام، پێدەچێت دڵخۆش بێت بە گیانلەدەستدانی ڕوسەکان لە ئۆکرانیا
دوێنێ ئەلێکساندەر باستریکین، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی روسیا فەرمانی بە دەزگاکەی کرد لەسەر قسەکانی گراهام، کە پێدەچێت دڵخۆش بێت بە گیانلەدەستدانی ڕوسەکان لە ئۆکرانیا، ڕێوشوێنی تاوانکاری دەستپێبکات.
لیندسی گراهام باسی لە بەشداری دارایی ئەمریکا لە کوشتنی هاوڵاتیانی روسیا کردوە
ئاژانسەکە لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لەسەر ئەپڵیکەیشنی تەلەگرام رایگەیاند، "لە ڤیدیۆییەکدا سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام باسی لە بەشداری دارایی ئەمریکا لە کوشتنی هاوڵاتیانی روسیا کردوە لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا".
لێدوانەکانی ئەو سیناتۆرە بەشێوەیەکی یاسایی هەڵدەسەنگێندرێت
لە بەیاننامەکەدا کە گەورەترین دەزگای لێکۆڵینەوەی روسیا بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، لێدوانەکانی ئەو سیناتۆرە بەشێوەیەکی یاسایی هەڵدەسەنگێندرێت.
ڕوسەکان دەمرن، باشترین پارەیە کە تا ئێستا خەرجمان کردوە
لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، لیندسی گراهام دەڵێت، "ڕوسەکان دەمرن، باشترین پارەیە کە تا ئێستا خەرجمان کردوە"، بەڵام وشەی "مردن" بە ڕونی لە ڤیدیۆکەدا نابیسترێت و هەندێک لە چاودێران گریمانەیان دەکرد کە ڕەنگە گراهام بڵێت "ئەوان دۆڕاون"، چونکە وەستانێک لە نێوان ئەو دو ڕستەدا هەیە، چونکە لەم خاڵەدا ڤیدیۆکە بڕاوە.

ئەو لێدوانانە توڕەیی ڕوسیای لێکەوتەوە، پێش دەستپێکردنی ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوە، سەرکردایەتی ڕوسیا پێشتر بە شێوەیەکی زارەکی رەخنەی لەو لێدوانە گوماناوییەی گراهام گرتبو.
 وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا هۆکاری جەنگی جیهانی دوەم و هۆلۆکۆست بون
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین باسی لە "شەرمەزاری" خۆی کرد کە سیناتۆرێکی لەو شێوەیە نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکات، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش دەڵێت، وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا هۆکاری جەنگی جیهانی دوەم و هۆلۆکۆست بون.

زاخارۆڤا وتیشی، ئەمریکا ئێستا پارەی "ڕژێمی کیێڤی نیو نازی" دەدات، هەڵوێستی ڕوسیای دوپاتکردەوە کە لەشکرکێشییە سەرتاسەرییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی ساڵی ڕابردودا پێویستە بۆ شکستپێهێنانی نازیزم.

نیشانەکردن

روسیا ئۆکرانیا