بۆردومانێکی پێچەوانەی ئۆکرانیا بۆسەر روسیا، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

07:51 - 27/05/2023

2404جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ پارێزگاری بێلگۆرۆد لە ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجامی بۆردومانێکی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی شێپکینسکی لەسنوری هەرێمی بیلگۆرۆد کەسێک کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربون.

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی "تەلەگرام" نوسیویەتی، "بەهۆی بۆردومانەکەی سوپای ئۆکرانیاوە بۆسەر ناوچەی شێپکینسکی پاسەوانی کۆمپانیایەک کە لە شارەکەدا کاردەکات گیانی لەدەستدا، کچێکی تەمەن 15 ساڵ، کوڕێکی 17 ساڵ لەگەڵ هاوڵاتیەکی بەساڵاچوش برینداربون".

 لەئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای ناوەندی کراون بۆ چارەسەر کردن

سەبارەت بەدۆخی تەندروستی بریندارەکان، ئەوەی ئاشکراکردوە، ، لەئێستاشدا رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای ناوەندی کراون بۆ چارەسەر کردن، لەئێستادا کچ و کوڕەکە لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە، پیاوە بەساڵاچوەکەش نەخۆشخانەی جێهێشتوە.

موشەکەکان بەر زەوی دو دامەزراوەی گەورە کەوتون و لە ئەنجامدا ئاگر لە یەکێک لە دامەزراوەکان کەوتەوە

پارێزگاری بێلگۆرۆد ئەوەشی رونکردۆتەوە، "موشەکەکان بەر زەوی دو دامەزراوەی گەورە کەوتون و لە ئەنجامدا ئاگر لە یەکێک لە دامەزراوەکان کەوتەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەرەو شوێنەکە ڕۆیشتن، کارمەندانی کۆمپانیاکە گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت".

باسی لەوەشکردوە، سەرەڕای باڵەخانەکانی ئەو دو دامەزراوەیە، زیان بە هێڵی کارەبای شارەکە گەیشتوە، خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان بەردەوامن لە پشکنینی ناوچەکە و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان".

نیشانەکردن

ئۆکرانیا روسیا