واشنتن "باشترین رێگە" بۆ رێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئێران دیاریدەکات

06:52 - 26/05/2023

6951جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، "دیپلۆماسی باشترین رێگەیە" بۆ دڵنیابون لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت.

ماتیۆ میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ دڵنیابون بە شێوەیەکی هەمیشەیی و پشتڕاستکردنەوە، کە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەستناهێنێت".

وەڵامی دەنگۆی دزەپێکردنی وتوێژە دیپلۆماسییەکان یان دەنگۆی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان نادەین
لە وەڵامی لێدوانەکانی حوسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پەیامی ناڕاستەوخۆ لە ماوەی چەند هەفتەی رابردو و پشتیوانی لە "پێشکەوتنی باش" لە دانوستانەکاندا، میللەر وتی، "ئێمە وەڵامی دەنگۆی دزەپێکردنی وتوێژە دیپلۆماسییەکان یان دەنگۆی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان نادەین".
 ئێران ئەو پێشنیازەی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردودا ڕەتکردەوە، کە لەلایەن نێوەندگیری ئەوروپییەوە پێشکەشکرابو
دوای ئەوەی ئێران ئەو پێشنیازەی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردودا ڕەتکردەوە، کە لەلایەن نێوەندگیری ئەوروپییەوە پێشکەشکرابو، دانوستانەکان بۆ زیندوکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەی کە لە ساڵی 2015دا بۆ سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران ئەنجامدرابو، وەستان.

دانوستانەکان لە مانگی نیسانی 2021 لە ڤیەننا لە نێوان تاران و زلهێزەکان دەستیپێکرد، بەڵام دواتر راگیران، بەهۆی زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

نیشانەکردن

ئێران ئەمریکا