خەندان-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشوتری کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدا لەوەی رۆبۆت (مرۆڤی دەستکرد) ئەمڕۆ زۆرێک لە کەرتەکانی جیهانی گرتوەتەوە و ئەگەریشی هەیە بۆ کوشتنی مرۆڤ بەکاربهێنرێت.
ئێریک شمیدت کە دو دەیە لە سەرکردایەتی کۆمپانیای زەبەلاحی گۆگڵ بوە، لە کۆبونەوەی سەرۆکی کارگێڕانی کۆمپانیاکەدا ڕایگەیاندوە، "پێیوایە رۆبۆتەکان هەڕەشەیەکی وجودی بۆ سەر مرۆڤایەتی دروست دەکەن، بەرپرسیار دەبن لە کوشتن و زیانگەیاندن بە زۆر کەس".
ئەو تەکنەلۆژیایە دەکرێت لەلایەن هەندێکەوە خراپ بەکاربهێنرێت لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتر
ئێریک شمیدت دکتۆرای لە بواری پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیا هەیە دەشڵێت، "ئەو تەکنەلۆژیایەی کە گوگڵ یارمەتی سەرکردایەتیکردنی دەدات، دەکرێت لەلایەن هەندێکەوە خراپ بەکاربهێنرێت لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتر".
ئێریک شمیدت کە لەم دواییانەدا سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بو بۆ زیرەکی دەستکرد، لەگەڵ کۆمەڵێک کارمەندی پێشوی گوگڵ کە لە چەند هەفتەی ڕابردودا دژی پەرەسەندنی خێرای ئەم تەکنەلۆژیایە بون، ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە لیژنەکە هاتنە دەرەوە.
ئەگەری هەیە رۆبۆتەکان لەلایەن هاککەرانەوە بەکاربهێندرێن
ئێریک شمیدت شمیت سەرنجی خستە سەر زیادبونی توانای رۆبۆتەکان لە دەستنیشانکردنی لاوازییەکانی پرۆگرامی هاکەرەکان و ڕاوکردنی تەکنەلۆژیای حەتمی بۆ ڕێڕەوی بایۆلۆژی نوێ کە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی چەکی بایۆلۆژی نوێی ترسناک.
پێش لوتکەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە لەندەن ئێریک شمیدت بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی وتوە، "سیناریۆی نزیک هەیە کە ئەم رۆبۆتانە بتوانن لاوازییەکان لە پرۆگرامەکان بدۆزنەوە".
شمیدت هۆشداریدا و وتی، "بۆ ئێستا، ئەوە خەیاڵییە، بەڵام پێدەچێت بتوانرێت دەست بەسەر رۆبۆتەکان بگیرێت، ئێمە دەمانەوێت ئامادەبین بۆئەوەی بزانین چۆن دڵنیابین لەوەی ئەم شتانە بە مەبەستی خراپ بەکارنەهێنرێن".