كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتو دەخاتەڕو

10:38 - 26/05/2023

4345جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لەزۆربەی ناوچەكان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما هەیە، لەهەندێك شوێنیش خێرایی با چالاك دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك لە كەش، لەناوچە شاخاویەكان بە تایبەت ناوچە سنوریەكان باران بارینێكی كەم دەبارێت هەندێك كات هەورە تریشقەش دەبێت .

خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند و لەنێوان ( 10 - 20 ) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت

ئاماژەی بەوەشكردوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند و لەنێوان ( 10 - 20 ) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت و هەندێك كات كەمێك چالاك دەبێت.

 سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان

ئەوەشیخستەڕو، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان ، پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، بەڵام لە هەندێك شوێن بە نزیكەی یەك پلە بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  33 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  32 پلەی سیلیزی
سۆران :  30 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  40 پلەی سیلیزی

نیشانەکردن

کەشناسی