خەندان-
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی پاکێجێکی نوێی سزاکانی دژی ڕوسیا پەسەندکرد، کە ئەمجارەیان 78 دامەزراوە و 17 کەسایەتی لەخۆدەگرێت، هەروەها هەناردەکردنی بۆ 80 کۆمپانیا قەدەغەکردوە.
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سزاکانی وڵاتەکەی دژ بە سندوقی خۆشگوزەرانی نیشتمانی ڕوسیا، کارگەکانی فڕۆکەوانی ئۆرال، سۆکۆڵ، کۆمسۆمۆڵسک لەسەر ئامۆ و ئیرکوتسک دانراون،امەزراوەی توێژینەوەی سەرتاسەری ڕوسیا "سیگناڵ" و چەندانی دیکە قەدەغە کرد هەروەها نوسینگەی دیزاینی بیناسازی ئامێر، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی بزوێنەری ساتورن، کۆمپانیای زانستی pulsar و گروپی گاز و هەندێکی تر.
ژاپۆن دامەزراوەی توێژینەوەی سەرتاسەری ڕوسیا "سیگناڵ" و چەندانی دیکە قەدەغە کرد
ژاپۆن هەناردەکردنی بۆ دامەزراوەی توێژینەوە زانستییە ئومێدبەخشەکان (FPI)، خزمەتگوزاری فیدڕاڵی ڕوسیا بۆ هاوکاری سەربازی- تەکنیکی، دامەزراوەی توێژینەوەی سەرتاسەری ڕوسیا "سیگناڵ" و چەندانی دیکە قەدەغە کرد.
لیوا میخائیل زوسکۆ فەرماندەی گروپی ڕۆژئاوای سوپای ڕوسیا، لیوا میخائیل تێپلینسکی فەرماندەی هێزی ئاسمانی و کەسانی دیکە لەناو سزاكاندان
هەر بەگوێرەی لیستی سزاکانی ژاپۆن دژ بە روسیا، یان نۆڤیکۆڤ بەرپرسی کۆمپانیای ئەلماز-ئەنتێی، ئۆلگا سکابیێڤا ڕۆژنامەنوسی تەلەفزیۆنی، لیوا میخائیل زوسکۆ فەرماندەی گروپی ڕۆژئاوای سوپای ڕوسیا، لیوا میخائیل تێپلینسکی فەرماندەی هێزی ئاسمانی و کەسانی دیکە لەناو سزاكاندان.
تۆکیۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بیناسازی و ئەندازیاری بۆ لایەنی ڕوسی قەدەغە کرد، هەروەها هەناردەکردنی ژمارەیەک کەلوپەل کە یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی بنکەی پیشەسازی ڕوسیا قەدەغەکراوە.
بە گشتی لیستی سزاکانی ژاپۆن ئێستا 700 کەسایەتی ڕوسیا و 207 کۆمپانیا لەخۆدەگرێت، لە ناوچە نوێیەکانی ڕوسیا 311 کەس لە لیستەکانی سزاکاندا جێگیرکراون، سنوردارکردنی هەناردەکردن بەپێی هەمو پاکێجەکانی سزاکان 437 کارگە لەخۆدەگرێت.