خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی بڕێک پارە، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، دەستیشیان بەسەر ئەو پارەیەدا گرت کە تۆمەتبارەکە دزی بوی.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێک پارەی لێدزراوە، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد".
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستبەسەر ئەو پارەیەدا گیرا کە تۆمەتبار دزی بوی".
سەبارەت بەتۆمەتبارەكەش، پۆلیسی سلێمانی رونیكردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (چ، ڕ، ک) کە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەکەیدا".