خەندان-
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە قۆناغێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی بەدیلگیراواندا لەگەڵ ڕوسیا، 106 سەربازی ئۆکرانیا ئازادکراون لەکاتێکدا ئەو سەربازانە هیچ زانیاریەکیان لەسەر نەمابو، بەتەواوی ون بوبون.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی لە وتاری شەوانەی خۆیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتیلیگرام دەڵێت، "زۆر گرنگە کە زۆرێک لەو 106 کەسە هیچ زانیارییەکیان لەسەر نەبو، بە ونبو هەژمار دەکران، بەڵام ئێمە دۆزیمانەوە و هێنامانەوە ماڵەکانیان".
سەربازەکان لە ناوچەکانی بەخموت شەڕیان کردوە و لە نێویاندا ئەفسەر و سەربازاندا بون و بەرگریان لەخاکی وڵاتەکەمان کردوە
زلینسکی باسی لەوەشکرد، سەربازەکان لە ناوچەکانی بەخموت شەڕیان کردوە و لە نێویاندا ئەفسەر و سەربازاندا بون و بەرگریان لەخاکی وڵاتەکەمان کردوە، ئۆکرانیا سوپاسگوزاری سەربازەکانیەتی کە دڵنیایانکردوەتەوە کە ئۆکرانیا سندوقی ئاڵوگۆڕی گونجاوی هەیە.
سەرۆکی ئۆکرانیا، سەبارەت بە ئازادکردنی سەربازانی روسیا لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە، لەبەرامبەر ئازادکردنی بەدیلگراوەکانی کیێڤ، هیچ زانیاریەکی نەخستۆتەڕو.
یەڤگنی پریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەری هێزی تایبەتی سەر بە روسیا پێشتر لەتۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی بڵاوکردەوە، بەڵام دیار نەبوە کە ئایا هەمان ئاڵوگۆڕ بوە یان نا.