ئاسایشی هەولێر هۆشداریدەداتە هاوڵاتیان

11:25 - 25/05/2023

10127جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لەپەیامێكدا هۆشداریدایە هاوڵاتیان و داوایكرد، نەبنە لەمپەر لەبەردەم هێزەكانیان و راشیگەیاند، " ئەگەر هەیە تۆمەتبار ڕوبەڕوی هێزەكانمان ببێتەوە و هەوڵی هەڵاتن بدات، بۆیە لە شوێنی روداوەكان كۆمەبنەوە".

ئاسایشی پارێزگای هەولێر لەپەیامێكدا بۆ هاوڵاتیان بڵاویكردەوە، "تكایە لە كاتی ڕوداوەكاندا، لە شوێنی ڕوداو كۆمەبنەوە و هەوڵبدەن نەبنە هۆكاری ڕێگری و دروستكردنی لەمپەر لەبەردەم هێزەكانمان، تاوەكو هێزەكانمان بتوانن بە باشی ئەركی خۆیان ئەنجامبدەن".

هەندێكجار لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، ئەگەری هەیە تۆمەتبار ڕوبەڕوی هێزەكانمان ببێتەوە 

ئاماژەی بەوەشكردوە، "هەندێكجار لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، ئەگەری هەیە تۆمەتبار ڕوبەڕوی هێزەكانمان ببێتەوە و هەوڵی هەڵاتن بدات، تكایە لەپێناو ئەوەی گیانی ئێوە پارێزراو بێت، داواتان لێ دەكەین، خۆتان بە دوربگرن و لە شوێنی ڕوداوەكان كۆنەبنەوە".

ەڕێوەبەرایەتیمان هەمو هەوڵێك دەدات كە بە باشترین شێوە، سەر و ماڵی هاوڵاتییان بپارێزێت

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت، "بەڕێوەبەرایەتیمان هەمو هەوڵێك دەدات كە بە باشترین شێوە، سەر و ماڵی هاوڵاتییان و تەواوی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بپارێزێت، بۆیە هاوكاریكردنتان وەك هەمیشە، جێگەی ڕێزێكی زۆرە".

نیشانەکردن

ئاسایش