خەندان-
نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی ئەو نادڵنیاییەی کە ئەمریکا خۆی لە نەدانی پابەندبونەکانی بەدور دەگرێت دابەزی.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 18 سەنت واتا بەڕێژەی 0.23%ی نرخەکەی دابەزی و بەرمیلێک گەیشتە 78.18 دۆلار، نرخی نەوتی تێکساسی ئەمریکاش 28 سەنت واتا 0.38%ی نرخەکەی دابەزی و بەرمیلێک بە 74.06 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەندێک پێشکەوتن لە دانوستانەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا بەدیهاتوە
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، کە کیڤن مەکارتی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
ڕایگەیاند، هەندێک پێشکەوتن لە دانوستانەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا بەدیهاتوە، بەڵام هێشتا زۆر بابەتی هەڵپەسێردراو هەیە، لە کاتێکدا وادەی کۆتایی نزیکبوەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی سنوری قەرزکردنی حکومەتی فیدڕاڵی کە 31.4 ترلیۆن دۆلارە.
دانوستانکاران بە نوێنەرایەتی جۆو بایدن و مەکارتی سەرۆکی دیموکراتەکان گفتوگۆیان ئەنجامدا
دانوستانکاران بە نوێنەرایەتی جۆو بایدن و مەکارتی سەرۆکی دیموکراتەکان ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی گفتوگۆیان ئەنجامدا، کە هەردولا بە دانوستانێکی "بەرهەمدار" وەسفیان کرد و هەوڵیاندا ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن.