روسیا لە نزیک گەروی بۆسفۆر بەرپەرچی هێرشی ئۆکرانیا دەداتەوە

06:24 - 24/05/2023

4773جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کیێڤ لە رێگەی سێ بەلەەوە هێرشی کردوەتە سەر کەشتیی "ئیڤان خورس"ی هێزی دەریایی ڕوسیا لە ناوچەی گەروی بۆسفۆر، بەڵام تیمی کەشتییەکە سەرکەوتوانە بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، "کاتژمێر 5:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە دوری 140 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی گەروی بۆسفۆر، هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵێکی شکستخواردویان پوچەڵکردوەتەوە، دوای ئەوەی بە سێ بەلەمی خێرای بێ سەرنشین، کەشتیی ئیڤان خۆرسی کراوەتە ئامانج".

هێزی کەشتییە ڕوسییەکە توانیویەتی تەواوی بەلەمە بێسەرنشینەکان لەناوببات
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزی کەشتییە ڕوسییەکە توانیویەتی تەواوی بەلەمە بێسەرنشینەکان لەناوببات و ئێستا بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی.
"ئیڤان خورس" کەشتییەکی سیخوڕی مامناوەندی روسیایە
"ئیڤان خورس" کەشتییەکی سیخوڕی مامناوەندی روسیایە، کە بۆ دابینکردنی پەیوەندییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی بەلەمەکان، هەواڵگری ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبردنی شەڕی ئەلیکترۆنی دروستکراوە.

بارەکەی نزیکەی چوار هەزار تۆنە، درێژییەکەی نزیکەی 100 مەتر دەبێت، مەودای گەشتەکەی زیاتر لە هەشت هەزار میل دەریاییە، هەروەها لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە بەلەمی دەریای ڕەشەوە کردوە.

نیشانەکردن

روسیا ئۆکرانیا