خەندان-
قائیمقامی قەزای چوارتا رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزێک چوەتە ماڵی بەڕێوەبەری کارەبای چوارتا و بە فەرمانی دادوەر دەستگیریان کردوە، بەڵام رەتیکردەوە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بزانێت و وتی، "ئاگادارنیم".
شاهۆ عوسمان، قائیمقامی قەزای چوارتا ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا بە خەندان-ی راگەیاند، "هێزێک چوەتە ماڵەکەی بەڕێوەبەری کارەبای قەزای چوارتا و دەستگیریان کردوە، بەڵام ئاگادارنیم هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چیە".
"تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نازانین
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەری کارەبای قەزای چوارتا بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و "تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نازانین".
چوارتا کەوتوەتە قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، لە باکور ھاوسنورە لەگەڵ گوندی سەرسیر و لە باشور لەگەڵ گوندی قەڵاچوالان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی خمانێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی دڕەڵەی حاجی.