زیرەکی دەستکرد زیاتر لە چوار هەزار زمان لەلەناوچون دەپارێزێت

11:07 - 23/05/2023

2328جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زیرەکی دەستکرد توانای ناسینەوەی زیاتر لە چوار هەزار زمانی هەیە لەجیهاندا کە قسەیان پێدەکرێت ئەمەش بەراورد بە تەکنەلۆجیای پێشو لەم بوارەدا 40 هێندە زیادی کردووە.

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند جۆرێکی نوێ لە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت پارێزگاری لەو زمانانە بکات کە لەجیهاندا قسەیان پێدەکرێت و ئەمەشی وەک مۆدێلێکی نوێ لەبواری زمانەوانی ناوبردوە کە دەتوانێت زیاتر لە هەزار و 100 زمان بەکاربهێنێت دەقی نوسراو لەو زمانانەوە بگۆڕێت بۆ قسە و قسەکردن بگۆڕێت بۆ دەقی نوسراو کە ئەمەش 10 هێندە لە تەکنەلۆجیای پێش خۆی لەم بوارەدا بەهێزترە.

بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە بەمەبەستی پاراستنی ئەو زمانانەیە کە لەبەردەم مەترسی لەناوچوندان

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیا ئەمریکییەکە، بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە بەمەبەستی پاراستنی ئەو زمانانەیە کە لەبەردەم مەترسی لەناوچوندان، ئاماژەی بەوەشکردوە چەندین زمان لەسەرانسەری جیهاندا لەبەردەم مەترسی لەناوچوندان.

مێتا نمونەیەک لە تەکنەلۆجیاکەی پێشکەشکردوە بۆئەوەی توێژەران بەشداری لە گەشەپێدانی زیاتر و بەرەوپێشبردنیدا بکەن 

کۆمپانیای مێتا نمونەیەک لە تەکنەلۆجیاکەی پێشکەشکردوە بۆئەوەی توێژەران بەشداری لە گەشەپێدانی زیاتر و بەرەوپێشبردنیدا بکەن بۆئەوەی پارێزگاری لە بەزیندو مانەوەی سەرجەم زمانەکانی جیهان بکرێت، مێتا باسی لەوەشکردوە تەکنەلۆجیای قسەکردن لەزۆر بواری جیاوازدا بەکاردەهێنرێت و لەهەمو زمانێک تێدەگات و لەسەر خواستی بەکارهێنەر خزمەت دەکات.

دەشڵێت، "لەداهاتودا ژمارەی زمانەکان بۆ زیرەکی دەستکرد زیاتر دەکەین بەشێوەیەک بتوانێت شێوازە جیاوازەکانی قسەکردنی هەمان زمان بناسێتەوە  و قسەی پێبکات".