ئەمریکا: هیچ سنورێک لەبەردەم روسیا دانانێین

09:20 - 21/05/2023

4643جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن هیچ کێشەیەکی نییە کە کیێڤ هێرش بکاتە سەر نیمچە دورگەی کریمەی ڕوسیا، بە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی، چونکە "خاکێکی داگیرکراوی ئۆکرانیا"یە. 

جەیک سولیڤان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، "ئێمە هیچ سنورێک بۆ ئۆکرانیا دانەنێین بۆ ئەوەی ئەو خاکانە بکاتە ئامانج کە لە سنورە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکانیدا دياريكراون، کریمیاش بە بۆچونی ئێمە خاکی ئۆکرانیایە".

ئەمریکا پشتگیری لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئۆکرانیا ناکات لە دژی ڕوسیا

وتیشی، "ئەمریکا پشتگیری لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئۆکرانیا ناکات بە بەکارهێنانی چەکی ناتۆ لە دژی ڕوسیا، بەڵام هیچ کێشەیەکیشی نیە ئەگەر بەچەکی ئەمریکی هێرشەکانی دەستپێبکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەلایەن روسیاوە کۆنتڕۆڵکراون".

ئەمڕۆ یەکشەممە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی کیێڤ بەڵێنیانداوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16ی ئەمریکی کە رەوانەی ئۆکرانیامان کردوە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕوسیا بەکارناهێنن.

نیشانەکردن

ئەمریکا