خەندان-
بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە بڕی 375 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت، لەکاتێکدا لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن دەبێت و لەوێ بەشداری لە لوتکەی گروپی حەوتی دەکات.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو پاکێجە تۆپخانە و تەقەمەنی و موشەک هەڵگر لەخۆدەگرێت.
جۆو بایدن چاوەڕوانی دیداری هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی دەکات
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا
باسی لەوەکردوە، جۆو بایدن چاوەڕوانی دیداری هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی لە شاری هیرۆشیما دەکات، هەردو سەرکردە لە پەراوێزی لوتکەی گروپی حەوت کۆدەبنەوە.
"بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە" چاوەڕوانی ئەو دەرفەتەیە کە ڕوبەڕو زلێنسکی ببینێت
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆک بایدن "بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە" چاوەڕوانی ئەو دەرفەتەیە کە ڕوبەڕو چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی بکات.