دوای "سێبەری زریان"، بریتانیا "تۆپی بیابان" دەگەیەنێتە ئۆکرانیا

08:55 - 19/05/2023

2899جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بریتانیا کاروانێکی نوێی چەکی رادەستی ئۆکرانیا کرد کە کەشتی هەڵگری سەربازان و زرێپۆش لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە تۆپی "AS90" کە بڕبڕەی پشتی تۆپخانەکانی سوپای بریتانیایە و نازناوی "تۆپی بیابانی"ی لێنراوە.

جەیمس هێپی، جێگری وەزیری بەرگری بریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی تۆپی AS-90ی رادەستی ئۆکرانیا کردوە کە پێشتر بەڵێنی داوە بە ئۆکرانیا، جگە لە زرێپۆش هەڵگری سەربازان و زرێپۆشەکان.

بەپێی زانیارییەکانی هێبێ، ئۆکرانیا تانکی چالنجەر 2، تۆپی AS90، بولدۆگ، سپارتان، ستۆرمەر، زرێپۆش هەڵگری سەربازان M113، هەروەها زرێپۆشی وۆڵفهاوند و ماستیف، هاسکی و ئێف ڤی 104ی پێگەیشتوە.

سوپای بریتانیا وەک جێگرەوەی تۆپهاوێژی هۆڤیتزەری (M109)ی ئەمریکی، تۆپی AS-90 بەکاردەهێنێت، 179 تۆپی AS-90 لەو جۆرەی بۆ سوپاکەی دابینکردوە.

تواناکانی تۆپهاوێژی "AS90" چین؟
درێژی: 9 مەتر
پانی: 3.5 مەتر
بەرزی: 2.49 مەتر
کێش: 45 تەن
خێرایی: 55 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
مەودای: 370 کیلۆمەتر
تیمی بەڕێوەبردنی: 5 کەس

چەکی "AS90" چییە؟
تۆپی 155 ملم بە 48 گوللە

دۆشکەی دژە فڕۆکە بە قەبارەی 12.7 ملم و 1000 گوللەی هەیە

مەودای هەڵدان: لە 27 بۆ 40 لاکیلۆمەتر

جۆری دروستکردن: ئۆتۆماتیکی

زۆرترین ڕێژەی تەقەکردن: 6 گوللە لە خولەکێکدا، بۆ ماوەی سێ خولەک

ڕێژەی بەردەوامی تەقە: دو گوللە لە خولەکێکدا

توانای هەڵگرتنی 48 موشەک

تۆپی AS-90 لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردودا پەرەی پێدراوە و لە ساڵانی نەوەدەکاندا ناسێندرا، هەروەها سەلماندی کە چەکێکی نایابە، تیرەکەی بە 155 ملم تەیار کراوە، بەڵام تەمەنەکەی دوای چەندین نوێکردنەوەی یەک لە دوای یەک بەسەرچوە.
 لەندەن ناچار دەبێت بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی
میدیاکانی بریتانیا بڵاویانکردەوە، لەندەن ناچار دەبێت بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی چەکی قورس لە تۆپی "AS-90".
 سوپای بریتانیا بەدەست نەمانی تۆپی AS 90 لە کۆگاکانیدا دەناڵێنێت
ماڵپەڕی میلیتاری وۆچ باس لەوە دەکات، کە سوپای بریتانیا بەدەست نەمانی تۆپی AS 90 لە کۆگاکانیدا دەناڵێنێت، بەخشینی هەمو تۆپەکان بە سوپای ئۆکرانیا داهاتوی فەوجەکانی تۆپخانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

شوێنی تاقیکردنەوەی چەک
لایخۆیەوە ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاروسیا ڕایگەیاند، کردەوەکانی ڕۆژئاوا لە گۆڕینی هەندێک وڵات بۆ مەیدانی تاقیکردنەوەی چەک و خستنەووی وڵاتانی دیکە لە ناتۆ، جیهان دەخاتە لێواری ململانێیەکی جیهانییەوە.

لوکاشینکۆ وتیشی، وڵاتان بونەتە مەیدانی تاقیکردنەوە بۆ لەناوبردنی چەکی کۆنی ڕۆژئاوا و تاقیکردنەوەی چەکی نوێ.
ئەم جۆرە کارانە جیهانیان خستوەتە لێواری ململانێیەکی جیهانییەوە
ئاژانسی "بێلتا"ی بیلاروسی لە زاری لوکاشینکۆوە نوسیویەتی، "ئەم جۆرە کارانە جیهانیان خستوەتە لێواری ململانێیەکی جیهانییەوە".

مایک جاکۆبسۆن، پسپۆڕی سەربازی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە "جەنگی پەرتبونە"، چونکە ئەم هاوکارییە دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆکرانیا پێشڕەوییەکانی ڕوسەکان بوەستێنێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ئامێرە وردتر و دورمەودایانەی کە لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە دابینکراون.
شەڕی تۆپخانە، ڕوسیا ناچار دەکات یان ململانێکان پەرەپێبدات یان دانوستان بکات
شەڕی تۆپخانە، ڕوسیا ناچار دەکات یان ململانێکان پەرەپێبدات یان دانوستان بکات، بەڵام مۆسکۆ توڕە دەبێت و دەڵێت، شکستی پێناهێنرێت.
ناردنی موشەکی "سێبەری زریان" لەلایەن بریتانیاوە و دواتر تۆپەکانی AS-90 قۆناغێکی نوێیە
ڤلادیمێر ئیگۆر، پسپۆڕی سەربازی ڕوسیا بە سکای نیوز عەرەبی ڕاگەیاندوە، ناردنی موشەکی "سێبەری زریان" لەلایەن بریتانیاوە و دواتر تۆپەکانی AS-90، بەو مانایەیە کە لەندەن دەچێتە قۆناغێکی نوێی توندوتیژی دژی ڕوسیا لە ئۆکرانیا.

مۆسکۆ وەڵامی ئەو هەنگاوەی بریتانیا دەداتەوە و دەڵێت، واشنتن و لەندەن بەرپرسیارن لەم هەڵکشانە، بریتانیا لە خودی کیێڤ یان پۆڵەندا زیاتر گرنگی بەم شەڕە دەدات و میحوەرەکانی واشنتن، لەندەن، وارشۆ و کیێڤ ئۆکرانیای تێوەگلاون.