هەواڵی ئەمڕۆ

واشنتن سزاکانی داهاتوی دژی 300 روسی و 70 کۆمپانیا ئاشکرا دەکات

08:26 - 19/05/2023

1895جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

واشنتن سەپاندنی سزای بەسەر نزیکەی 300 هاوڵاتی دیکەی روسیا و 70 کۆمپانیای نوێی بیانی کە بازرگانی لەگەڵ ڕوسیا دەکەن ڕاگەیاند.

ئەو سزایانە لەلایەن بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکاوە راگەیەندرا، کە لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەنوسان قسەی کرد، کە تەرخانکرابو بۆ بەشداریکردنی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبونەوەی لوتکەی گروپی حەوت لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن.

ئەو ڕێوشوێنە سنوردارە نوێیانەی واشنتن هاوکات لەگەڵ لوتکەی گروپی حەوت گرتویانەتەبەر
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەدا، کە "ئەو ڕێوشوێنە سنوردارە نوێیانەی واشنتن هاوکات لەگەڵ لوتکەی گروپی حەوت گرتویانەتەبەر، نەک تەنها کاریگەری لەسەر ڕوسیا دەبێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر وڵاتانی سێیەمیش دەبێت".
هەمو ئەندامانی گروپی حەوت ئامادەن سزای نوێ بسەپێنن و کۆنتڕۆڵی هەناردەکردن توندتر بکەنەوە
وتیشی، "هەمو ئەندامانی گروپی حەوت ئامادەن سزای نوێ بسەپێنن و کۆنتڕۆڵی هەناردەکردن توندتر بکەنەوە لەسەر ڕووسیا، ناچمە ناو وردەکارییەکانی ئەوەی کە هاوبەشەکان چی دەکەن، بەڵام ئەمریکا پەردە لەسەر پاکێجێکی گەورەی گەمارۆکان لادەبات" .

ئەو بەرپرسەی ئەمریکیە باسی لەوەشکردوە، "لە کۆتا هێڵ، ئێمە گوشارە ئابورییەکان لەسەر ڕوسیا زیاد دەکەین، بەردەوام دەبین لە توندکردنەوەی کۆنتڕۆڵی هەناردەکردن بۆ ئەوەی زیاتر قورستر بێت بۆ ڕوسیا لە پاراستنی ئامێری جەنگدا".
سزاکان بە واتای سنوردارکردنی ئەو پۆلە کاڵایانە کە مۆسکۆ هاوردەی دەکات کە گرنگییەکی سەرەکییان هەیە
ئەوەشی خستەڕو، سزاکان بە واتای سنوردارکردنی ئەو پۆلە کاڵایانە کە مۆسکۆ هاوردەی دەکات کە گرنگییەکی سەرەکییان هەیە لە بەرەکانی شەڕدا، هەروەها بڕینی نزیکەی 70 کۆمپانیا لە ڕوسیا و وڵاتانی دیکە لە هەناردەکردنی ئەمریکا.
بازنەی سزاکان فراوانتر دەکەن بۆ ئەوەی کەرتەکانی دیکەی ئابوری ڕوسیا بگرێتەوە
جگە لەوەش دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بازنەی سزاکان فراوانتر دەکەن بۆ ئەوەی کەرتەکانی دیکەی ئابوری ڕوسیا بگرێتەوە کە گرنگییەکی سەرەکییان هەیە بۆ ئاڵۆزییە سەربازی-پیشەسازییەکەی، هەروەها "سنوردارکردنی نوێ دادەنێن بۆ ئەوەی ڕوسیا سودمەند نەبێت لە خزمەتگوزارییەکانمان".
هەوڵ دەدەین بۆ هاوتەریبکردنی کردەوەکانمان لەگەڵ کردەوەکانی یەکێتی ئەوروپا و بریتانیا
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بەبێ ئەوەی وردەکاری پلانەکانی سزاکانی ئەمریکا باسبکرێت، درێژەی بە قسەکانی دا و وتی، "لە چوارچێوەی هەمو ئەم هەوڵانە، ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ هاوتەریبکردنی کردەوەکانمان لەگەڵ کردەوەکانی یەکێتی ئەوروپا و بریتانیا بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هەماهەنگییەکی نزیک لە ئارادایە، تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت لە گروپی حەوتەمدا وەڵامی کردەوەکانی ڕوسیای دڕندە بدەینەوە".

نوێنەری ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنە سنوردارە نوێیەکانی ئەمریکا بە تایبەتی بۆ لێدان لە "توانای ڕوسیا بۆ بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی وزە لە ماوەی مامناوەند و درێژخایەندا" داڕێژراون.

نیشانەکردن

ئەمریکا روسیا