خەندان-
دەسەڵاتدارانی چین کۆمپانیایەکی کۆمیدییان بە ملیۆنان یوان غەرامە کرد و بەڵێنی ڕێکاری یاسایی زیاتریاندا کە بەرامبەری دەیگرنەبەر، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە ئەندامانی ئەو کۆمپانیایە نوکتەیەکی لەسەر سوپای ڕزگاریخوازی گەلی وڵاتەکەی گێڕایەوە.
بەپێی پۆستێکی دەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ویبۆ، لی هاوشی کە ناوی هونەریەکەی (هاوس)ە، لە میانی نمایشێکیدا لە شاری پەکین ڕۆژی شەممەی رابردو، نوکتەیەکی لەسەر دروشمی سوپای ڕزگاریخوازی گەل کرد و باسی لە سەگەکانی کرد کە بەدوای کۆترێکدا دەگەڕان، کاتێک دروشمی سوپای ڕزگاری نیشتمانی باسی لە کردارێکی باش دەکرد کە لەشەڕەکاندتا سەردەکەون.
لێکۆڵینەوەیان لەو کۆمپانیایە دەستپێکردوە کە لی گرێبەستی لەگەڵدا هەیە
نوسینگەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری شارەوانی پەکین ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەو کۆمپانیایە دەستپێکردوە کە لی گرێبەستی لەگەڵدا هەیە، دوای ئەوەی نوکتەیەک لەلایەن ئەو ئەکتەرە کۆمیدییەوە کراوە و یاسای شکاندوە و کاریگەریی خراپی کۆمەڵایەتی دروستکردوە.
کۆمپانیاکە بەبڕی 14.7 ملیۆن یوان (2.13 ملیۆن دۆلار) سزادرا
بەگوێرەی وتەی دەسەڵاتدارانی چین، کۆمپانیاکە بەبڕی 14.7 ملیۆن یوان (2.13 ملیۆن دۆلار) سزادرا و سەرجەم کۆنسێرتەکانی داهاتوی لە پەکین و شەنگەهای بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگیران.
پێشتریش کۆمپانیای کلتوری شەنگەهای شیاوگو ڕایگەیاند، کە نوێنەری گرێبەستکراوی خۆی لە کارەکەی دورخستوەتەوە و داوای لێبوردنیشی بڵاوکردەوە لەسەر ئەو کارەی کە کردویەتی، هەروەها لی هاوشی سەرجەم نمایشەکانی هەڵوەشاندەوە.
پۆلیسی پەکین شەوی چوارشەممە لە ڕێگەی ویبۆوە ڕایگەیاند، بەپێی یاسا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ لی هاوشی کردوەتەوە.
دەسەڵاتدارانی چین سانسۆری ئۆنلاینیان توندتر کردوە و بۆ لە میدیای سەربەخۆ و کارە هونەریەکان دیاریکردوە کە بۆچونە جیاوازەکان دەردەبڕن.