خەندان-
لە دیاردەیەکی سەیردا، کافێیەک لە ئوسترالیا کوپێک قاوەی تایبەت پێشکەش دەکات بە نرخی هەزار و 500 دۆلار و هۆکاری گرانی نرخی ئەو قاوەیەش بۆ سەختی دروستکردنەکەی دەگەڕێنێتەوە.
قاوەخانەکە بەهۆی سەختی دروستکردنی ئەو یەک کوپە کە کڕیار پێویستە پێشوەختە دو هەفتە داوای بکات، پاساو بۆ ئەم نرخە بەرزە دەهێنێتەوە، بۆئەوەی بەڕێوەبەرانی شوێنەکە بتوانن دانەوێڵەکان لە پەنەما بۆ ئوسترالیا بگوازنەوە.
ئەم دانەوێڵە قاوەیانە لە بەرزی هەزار و 700 مەتر لە ئاستی دەریاوە دەچێنرێن
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەم دانەوێڵە قاوەیانە لە تەنیشت گڕکانێک لە سیلا دی پاندۆ لە نزیک سنورەکانی پەنەما و کۆستاریکا لە بەرزی هەزار و 700 مەتر لە ئاستی دەریاوە دەچێنرێن و دەبرژێنرێن.
تامی قاوەکە زۆر ناوازەیە و نمرەی زیاتر لە 90ی لە کۆمەڵەی قاوە تایبەتمەند لە پۆلێنکردنی تامدا بەدەستهێناوە
خاوەنی کافێیەکە ئاماژەی بەوەکردوە، تامی قاوەکە زۆر ناوازەیە و نمرەی زیاتر لە 90ی لە کۆمەڵەی قاوە تایبەتمەند لە پۆلێنکردنی تامدا بەدەستهێناوە، ئەمەش وایکردوە ببێتە یەکێک لە بەرزترین نرخی قاوە لە جیهاندا.
دەشڵێت، "قاوەیەکی ناوازە کە بەهۆی گەورەییەکەیەوە مرۆڤ دەگریێنێت".
قاوەکە بە دەست دەکرێتە ناو کوپەکەوە، پاشان ئاوی گەرم بە هێواشی و بە قۆناغ بەسەر قاوەکەدا دەخرێتە سەر بۆ ئەوەی تامەکەی تێکنەچێت، تا ئێستا تەنها دو کڕیار داوای قاوەیان کردوە.