ئۆکرانیا بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا، داوای فڕۆکەی F16 دەکات

01:43 - 18/05/2023

2107جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا جەخت لە پێویستی فڕۆکەی F16 دەکەنەوە و دەڵێن، کیێڤ پێویستی بە نزیکەی 40 بۆ 50 فڕۆکەی F16 هەیە بۆ ئەوەی لە روبەڕوبونەوە لەگەڵ روسیا بەکاریان بهێنێت.

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا دەیەوێت سێ یان چوار هێزی تایبەتی ئاسمانی لە فڕۆکەی F16 پێکبهێنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕوسیا.

کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری مۆدێرن  بوەتە پێویستییەکی ڕەها لە دژی باڵادەستی ئاسمانی ڕوسیا
بەرپرسانی کیێڤ دەڵێن، پێویستی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری مۆدێرن و تێکەڵکردنیان لەگەڵ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا، بوەتە پێویستییەکی ڕەها لە دژی باڵادەستی ئاسمانی ڕوسیا.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگەوە زۆرێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی وەک میگ 29 و سو 27ی لەدەستداوە
ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو فڕۆکانە زۆر پێویستن چونکە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگەوە زۆرێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی وەک میگ 29 و سو 27ی لەدەستداوە.
پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزەکانی ئۆکرانیایە
لایخۆیەوە ڕۆژنامەی "زە گاردیەن"ی بریتانی بڵاویکردەوە، پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزەکانی ئۆکرانیایە، بەتایبەتی هێزی ئاسمانی، لەبەرامبەر هاوتا ڕوسیەکانیاندا.

ئەوەشی خستوەتەڕو، "پێویستە بریتانیا و هۆڵندا ئەمریکا بە بیرۆکەی پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی قەناعەت پێبکەن بۆ ئەوەی ئەو مۆدێلە پێشکەش بە ئۆکرانیا بکەن".

نیشانەکردن

ئۆکرانیا روسیا