خەندان-
ئەنجومەنی پیرانی فڕەنسا هاوشێوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی وڵاتەکەی پێشنیازێکی پەیوەست بە بەجینۆسایدناساندنی ئەو برسێتیەی دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت لە ئۆکرانیا لە ساڵانی 1930دا دروستیان کرد پەسەندکرد و داوای لە حکومەتی پاریس کرد بەجینۆساید بیناسێنێت، کە بوەهۆی گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس.
هاوشێوەی ئەنجومەنی نیشتمانی، ئەنجومەنی پیرانی فڕەنسا دەقێکی پەسەندکرد و داوای لە حکومەتی پاریش کرد ئەو برسێتییەی کە دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت لە ئۆکرانیا لە ساڵانی 1930دا دروستیکرد و بوەهۆی مردنی ملیۆنان کەس بە "جینۆساید" بناسێنێت، چونکە ئەو کردەیەی ئۆکرانیا شاهێدی بو، بە کردەوەیەکی بە ئەنقەست و "جینۆساید" دەزانێت، کە ڕژێمی ستالین بۆ لەناوبردنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ئەنجامی داوە.
بە دەنگی 327 دەنگ بەرامبەر 16 دەنگ پێشنیارێکە پەسەندکرا
ئەنجومەنی پیرانی فڕەنسا بە ئامادەبونی ڤادیم ئۆمێلچێنکۆ، باڵیۆزی ئۆکرانیا کە لەسەر سەکۆی شەرەف دانیشتبو، بە دەنگی 327 دەنگ بەرامبەر 16 دەنگ پێشنیارێکیان پەسەند کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو برسێتییەی کە دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت لە ئۆکرانیا لە ساڵانی 1930دا دروستیکرد، کە گیان لەدەستدانی ملیۆنان کەسی کوشت لێکەوتەوە.
ئەو کەسانەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پیرانی فڕەنسا دەنگیان بە دەقەکە نەداوە کۆمۆنیستن
بەگوێرەی ئاژانسی
فرانس 24، ئەو کەسانەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پیرانی فڕەنسا دەنگیان بە دەقەکە نەداوە ئەوانە بون کە زۆربەیان بیروباوەڕی چەپی (کۆمۆنیست)یان هەبوە.
داوا لە حکومەتی فڕەنسا دەکات کە بە فەرمی برسێتی و دیپۆرتکردنەوە و قڕکردنی ملیۆنان ئۆکرانی وەک جینۆساید بناسێت
ئەو پێشنیازە کە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند کراوە، داوا لە حکومەتی فڕەنسا دەکات کە بە فەرمی برسێتی و دیپۆرتکردنەوە و قڕکردنی ملیۆنان ئۆکرانی لە ساڵانی 1930 و 1933دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت بە فەرمی وەک جینۆساید بناسێت.
دەقەکە داوا لە حکومەت دەکات بە ئاشکرا ئەو کۆمەڵکوژییە سەرکۆنە بکات
جگە لەوەش، دەقەکە داوا لە حکومەت دەکات "بە ئاشکرا ئەو کۆمەڵکوژییە سەرکۆنە بکات کە دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت لە ساڵانی 1932 و 1933 دژی دانیشتوانی گوندنشینی ئۆکرانیا ئەنجامیاندا.
لایخۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشوازی لە بڕیاری مێژویی ئەنجومەنی پیرانی فڕەنسا کرد، ناوبراو لە تویتێکدا کە لە تویتێکدا سوپاسی سیناتۆرەکانی کرد بۆ دەستپێشخەرییەکەیان کرد و وتی، "ئەمە هەنگاوێکی دیکەی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی دادپەروەری مێژویی و بەردەوامکردنی یادەوەری ملیۆنان ئۆکرانی کە بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئۆکرانیا ئەو برسێتییە بە ئەنقەست و "جینۆساید" دەزانێت
ئەو برسێتییەی کە لە ساڵانی 1932 و 1933دا روبەڕوی ئۆکرانیا بوەوە، حکومەتی کیێڤ بە کردەوەیەکی بە ئەنقەست و "جینۆساید" دەزانێت، کە ڕژێمی ستالین بۆ لەناوبردنی کۆڵبەران ئەنجامی داوە.
ئەو هەڵمەتەی کە ستالین بۆ دەستبەسەرداگرتنی دانەوێڵە و بەروبومەکان لەژێر ناونیشانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد، بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس لە برسێتیدا.
لایخۆیەوە مۆسکۆ گێڕانەوەکانی کیێڤ ڕەتدەکاتەوە و ڕوداوەکان لە چوارچێوەیەکی فراوانتری برسێتیەکاندا دەگرێتەوە، کە ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست و روسیای گرتەوە.