جۆو بایدن گەیشتە هیرۆشیما

10:21 - 18/05/2023

2834جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا گەیشتە هیرۆشیما و پێش کۆبونەوەی لوتکەی گروپی حەوت لە شارەکە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆدەبێتەوە.

جۆو بایدن ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە هیرۆشیما و لەگەڵ فومیۆ کیشیدا، سەرۆکی وەزیرانی ژاپۆن کۆدەبێتەوە و دواتر بەشداری لە کۆبونەوەی لوتکەی G7 دەکات.

هیرۆشیمای زێدی کیشیدا میوانداری کۆبونەوەی وڵاتانی پیشەسازییە گەورەکان دەکات
هیرۆشیمای زێدی کیشیدا میوانداری کۆبونەوەی وڵاتانی پیشەسازییە گەورەکان دەکات، هێرۆشیما ئەو شارەیە کە لە هێرشی ئەمریکا لە ساڵی 1945دا لەکاتی جەنگی جیهانی دوەمدا یەکەمین بۆمبی ئەتۆمی تێدا فڕێدرا، بەڵام دەیان ساڵە ئەمریکا و ژاپۆن پەیوەندی ستراتیژیان هەیە.
 لەشکرکێشی ڕوسیا بە گەورە دەبینرێت و گفتوگۆیەکی بەرچاوی لەبارەوە دەکرێت
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەشکرکێشی ڕوسیا بە گەورە دەبینرێت و گفتوگۆیەکی بەرچاو دەبێت لە میانی لوتکەکەدا کە لە هیرۆشیما بەڕێوەدەچێت.
 سەرکردەکانی گروپی حەوت کاردەکەن بۆ پڕکردنەوەی هەر کەلێنێک لە سزاکاندا هەبێت دژی روسیا
سولیڤان لەناو فڕۆکەی هێزی ئاسمانی یەکدا وتی، "گفتوگۆ لەسەر بەرەکانی شەڕ دەکرێت" و جەختی لەوەکردەوە، کە سەرکردەکانی گروپی حەوت کاردەکەن بۆ پڕکردنەوەی هەر کەلێنێک لە سزاکاندا هەبێت بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانیان زۆرترین بێت.

ئەوەشی خستەڕو، لە لوتکەی G7 گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی سزاکان و ئەو هەنگاوانە دەکرێت کە گروپی حەوت بەکۆمەڵ پابەند دەبن پێیانەوە سەبارەت بە جێبەجێکردن بە تایبەتی لە دژی روسیا.
بایدن و کیشیدا لە کۆبونەوەکەیاندا، ئامانجیان بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان دەبێت
پەیوەست بە کۆبونەوەی بایدن و کیشیدا، سولیڤان دەڵێت، "بایدن و کیشیدا لە کۆبونەوەکەیاندا، ئامانجیان بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان دەبێت کە لە ماوەی دو ساڵی ڕابردودا پێشکەوتوە لە هەمو ڕەهەندێکدا".

ساڵی ڕابردو بایدن سەردانی تۆکیۆی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژی هیندستان و زەریای هێمن و دەستپێکردنی چوارچێوەیەکی بازرگانی نوێ بۆ ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا و کیشیدا بەشدارییان لە ئاهەنگێکی چا خواردنەوە و ئێوارەخوانێکی خواردنە دەریاییەکان کرد کە ماوەکەی 85 خولەک بو.
کیشیدا خێرا بانگەوازی لەبارەی مەترسییەکانی هێزی ئەتۆمی روسیا راگەیاند
کیشیدا خێرا بانگەوازی لەبارەی مەترسییەکانی هێزی ئەتۆمی روسیا راگەیاند کە لە ساڵی 2022دا ئۆکرانیا داگیر بکات و ئەو کاتە وتی "ئەمڕۆ ئۆکرانیا دەتوانێت سبەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بێت".

چین دۆستایەتییەکی بێسنوری لەگەڵ ڕوسیا ڕاگەیاندوە و بازرگانیی بە شێوەیەک زیاد کردوە کە توانای سزا داراییەکانی بۆ سنوردارکردنی شەڕەکە کاڵ کردوەتەوە، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەڵێن، چین هێشتا ئامێری سەربازیی بۆ ڕوسیا نەناردوە، ئەوەش نیشانەیە بۆ ئەوەی دۆستایەتییەکە ڕەنگە هەندێک سنوری هەبێت.
کیشیدا هیوادارە لەگەڵ بایدن تاوتوێی بەهێزکردنی زیاتری توانای خۆڕاگری و وەڵامدانەوە بکات لە بەرامبەر چین
کیشیدا هیوادارە لەگەڵ بایدن تاوتوێی بەهێزکردنی زیاتری توانای خۆڕاگری و وەڵامدانەوە بکات لە بەرامبەر جەختکردنەوەکانی چین لە ناوچەی هیندستان-ئاسیای هێمن، هەروەها گرنگی گەروی تایوان بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهانی پشتڕاست بکاتەوە، چین جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە تایوانی خۆبەڕێوەبەر بێتە ژێر دەسەڵاتی وڵاتەکەی.
ژاپۆن دەیەوێت تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوبەشی سێلایەنەی لەگەڵ ئەمریکا و سیئۆل بکات
هەروەها ژاپۆن دەیەوێت تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوبەشی سێلایەنەی لەگەڵ ئەمریکا و سیئۆل بکات دوای ڕێککەوتنێکی مانگی نیسانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور بۆ بەهێزکردنی ئامڕازەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە مەترسی هێرشی ئەتۆمی لەلایەن کۆریای باکورەوە.

کیشیدا و بایدن لە پەراوێزی لوتکەی گروپی حەوتدا لەگەڵ یۆن سوک یۆلی کۆریای باشور لوتکەی سێ قۆڵی ئەنجام دەدەن، بەڵام کیشیدا لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە بە تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور لەگەڵ مێژوی ژاپۆن کە هەروەها داوای جیهانێکی دور لە چەکی ئەتۆمی دەکات.

نیشانەکردن

ئەمریکا ژاپۆن