هەواڵی ئەمڕۆ

روسیا: بەبێ رەزامەندی واشنتن، لەندەن نەیدەوێرا موشەکی دورمەودا بگەیەنێتە کیێڤ

10:04 - 17/05/2023

6579جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا کە بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەوەی کە بەنیازی ئەوە نییە موشەکەکانی کیێڤ بە مەودای 300 کیلۆمەتر دابین بکات، بڕیاریداوە ئەرکەکەی بگوازێتەوە بۆ پاریس و لەندەن.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "رونە بەبێ رەزامەندی واشنتن، لەندەن نەیدەوێرا موشەکی دورمەودا بگەیەنێتە رژێمی کیێڤ".

ئەو وتانەی ماریا زاخارۆڤا وەک بیرهێنانەوەیەکە بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە گوایە گواستنەوەی 200 موشەکی "سێبەری زریان" بۆ کیێڤ بەشدارییەکی گەورەیە لە هەوڵە گشتییەکانی رۆژئاوا لە پاڵپشتی سەربازیی ئۆکرانیا.

بەرلین چالاکتر بوە، ئەوەش پشتڕاستکردنەوەی دابینکردنی گەورەترین پاکێجی هاوکاری سەربازییە بۆ کیێڤ
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرلین چالاکتر بوە، ئەوەش پشتڕاستکردنەوەی دابینکردنی گەورەترین پاکێجی هاوکاری سەربازییە بۆ کیێڤ، لە چەند مانگی داهاتودا کیێڤ چەکی پێشکەوتوی ئەڵمانیا بە بەهای 2.7 ملیار یۆرۆ وەردەگرێت".
ەم بارودۆخەی ئێستادا ئۆکرانیا نابێتە وڵاتێکی سەربەخۆ بەبێ هاوکاری ڕۆژئاوا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا وتی، "یەکێتی ئەوروپا و برۆکسل هەوڵدەدەن هاوسەنگ بن لەگەڵ ئەم بابەتە، بەوتەی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، لەم بارودۆخەی ئێستادا ئۆکرانیا نابێتە وڵاتێکی سەربەخۆ بەبێ هاوکاری ڕۆژئاوا، هەربۆیە هاوکاری بۆ ڕژێمی زێلێنسکی ناوەستێت".
یەکێتی ئەوروپا توانی بە شێوەیەکی بڕواهێنەر بیسەلمێنێت، کە قەیرانی ئۆکرانیا رێگەیەکی نایاب و ناوازەیە بۆ پڕکردنەوەی بودجە
ئەوەشی خستەڕو، "یەکێتی ئەوروپا توانی بە شێوەیەکی بڕواهێنەر بیسەلمێنێت، کە قەیرانی ئۆکرانیا رێگەیەکی نایاب و ناوازەیە بۆ پڕکردنەوەی بودجە، وەک دەرکەوت هاوسۆزی لەگەڵ یۆرۆی بەدناو و هاوکارییەکانی بۆ ئۆکرانیا لە چارەسەرکردنی کێشەی دانەوێڵە لە مانگی ئایاری 2022وە تا ئازاری 2023 بەدەستهێناوە، کە قازانجی زیاتر لە 20 ملیار یۆرۆ بە خاوەنکارانی یەکێتی ئەوروپا گەیاندوە".