خەندان-
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکاوە کە ناوی نەهێنراوە، بڵاویکردەوە، یەکێک لە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی "پاتریۆت" کە ڕەوانەی ئۆکرانیا کرابو، لە هێرشێکی موشەکیی ڕوسیادا کە ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە ئەنجامدراوە، زیانی پێگەیشتوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی کەناڵی سی ئێن ئێن، سیستەمی بەرگری ئاسمانی "زیان گەیاندوە بە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی "پاتریۆت"، بەڵام لەناونەچوە.
ئەمریکا خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ ڕادەی زیانەکانی سیستمەکە
لە ئێستادا ئەمریکا خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ ڕادەی زیانەکانی بۆ ئەوەی تێبگات کە ئایا پێویستە ئەم یەکەیە بە تەواوی لەکاربخرێت، یان بە هەوڵی لایەنی ئۆکرانی چاک بکرێتەوە، تائێستا بە تەواوی دیارینەکراوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێکچو لە کوێ جێگیر دەکرێت.
موشەکی هایپەرسۆنیکی کینجال زیانی بە لێدانێکی وردی بەرز بەر سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆتی
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، "موشەکی هایپەرسۆنیکی کینجال بە لێدانێکی وردی بەرز بەر سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆتی ئەمریکی لە شاری کیێڤ کەوتوە و زیانی پێگەیاندوە".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە، لە شەوی سێشەممەدا هێزە چەکدارەکانی روسیا هێرشێکی چڕیان بە چەکی دورمەودا لە ڕێگەی ئاسمانی و دەریاییەوە بە وردبینییەکی بەرز دەستپێکرد، خاڵەکانی جێگیرکردنی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایان کردە ئامانج، هەروەها شوێن و کۆگاکانی هەڵگرتنی تەقەمەنییان کردە ئامانج، چەک و کەرەستەی سەربازی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە ڕادەست کرابون لەناوبرابون.