بەوێنە؛ لەڕوداوێکی دەگمەندا ماسیەک هێرشدەکاتەسەر هاوڵاتیان و برینداریان دەکات

10:14 - 12/05/2023

4671جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

لەڕوداوێکی دەگمەندا و لەئەنجامی هێرشی جۆرێکی تایبەتی ماسی بۆسەر ژمارەیەک هاوڵاتی، هەشت کەس لە بڕازیل برینداربون و بەشێکیشیان بەهۆی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

یەکێک لەو کەسانەی کەوتوەتەبەر هێرشی ماسیەکی جۆری "پیرانا" رایگەیاندوە، کاتێک درکیان بەوە کردوە کە هێرشکراوەتە سەریان کە لە ئاوەکە هاتونەتە دەرەوە و بینیویانە کەسانی دیکە چاودێری برینەکانیان دەکەن، ئەو وێنانەی لە شوێنی ڕوداوەکە گیراون دەریانخستوە کە چۆن چەند کەسێک ناچاربون چارەسەری بەپەلە بۆ پێیەکانیان وەربگرن، دوای ئەوەی لەلایەن ماسیەکانەوە گازیان لێدراوە. 

بە یەکێک لە بەهێزترین ماسیە ئێسکدارەکان دادەنرێن

ئەو ماسییانەی کە لە ڕوبارەکان و ناوچە لافاوییەکان و دەریاچە و کۆگاکانی ئەمریکای باشوردا دەژین، بە یەکێک لە بەهێزترین ماسیە ئێسکدارەکان دادەنرێن بەراورد بە قەبارەی جەستەیان، ماسی پیرانای ڕەش-یش یەکێک لە بەهێزترین ماسیەکان کە ددانی بەهێزی هەیە بۆ گازکردن. 

 

گۆڤارێکی زانستی باسی لەوە کردوە، ماسییەکان بە ددانە تیژەکانیان قاچی هاوڵاتیانیان بڕیوە، ئەمەش وایلێکردون لە ئاوەکە دەربچن بۆ کەنار دەریایەکی گەشتیاری لە تاروما ئاکۆ کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ماناوسی پایتەختی ویلایەتی ئەمازۆنا.

شارەزایان پێیانوایە، ئەو هێرشەی ماسی پیرانا بەهۆی حاڵەتێکی هەڵە لەناسینی ماسیەکان رویداوە، زۆربەی ماسییەکان، هیچ زیانێکیان نییە و زاناکانیش ئاماژەیان بەوە کردوە، بەشێک لە جۆرەکانی خێزانی پیرانا تەنها میوە و مێرو و کەرەستەی ڕوەکی دەخۆن و هەندێکیشیان تایبەتمەندن لە خواردنی توێکڵی ماسی و گازگرتن لە باڵی ماسییەکانی دیکە.