مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئامادەین بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەكان

09:38 - 12/05/2023

1903جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامێكدا پشتگیری بۆ پەیامەکەی مەسعود بارزانی دەربڕی و رایگەیاند، "ئامادەیی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک رادەگەیەنین، ئامادەشین بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەبێ جیاوازی".

مەکتەبی سیاسیی پارتی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامی مەسعود بارزانی دەردەبڕین کە دوێنێ پێنجشەممە لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان ئاڕاستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد".

 دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی وەکو درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانیی نەمر بەرز دەنرخێنین

ئاماژەی بەوەشكردوە، "پەیام و دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی وەکو درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانیی نەمر بەرز دەنرخێنین و، هەمو ئامادەیی خۆشمان بو جێبەجێکردنی فەرمانەكەی رادەگەیەنین".

هەنگاوی کردەیی بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە راست و گرنگ دەزانین  

مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی لەوەشكردوە، "لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، هەنگاوی کردەیی بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە راست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ هەمو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبڕین".

نیشانەکردن

پارتی