ماسك، بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ تویتەر دیاریدەكات

11:45 - 11/05/2023

3308جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئیلۆن ماسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ژنێكی دۆزیوەتەوە و نزیكەی شەش هەفتەی دیكە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر دەستبەكاردەبێت. 

ئیلۆن ماسك لە تویتێكدا نوسیویەتی، "رۆڵی من دەچێتە پۆستی سەرۆكی جێبەجێكار و بەرپرسی سەرەكی تەكنەلۆژیا، سەرپەرشتیكردنی بەرهەم و بەرنامە و ئامێرەكانی كۆمپیوتەر".

نزیكەی شەش هەفتەی دیكە وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر دەستبەكاردەبێت

ئیلۆن ماسك بەبێ ئەوەی ناوی شوێنگرەوەكەی وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر ئاشكرابكات باسی لەوەشكردوە، "ژنێكم دۆزیوەتەوە، نزیكەی شەش هەفتەی دیكە وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر دەستبەكاردەبێت".

بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە پشكەكانی تێسلا بەڕێژەی 2.4% بەرزبونەوەیان بەخۆوە بینی

پێدەچێت ئەم هەنگاوە نیگەرانییەكانی وەبەرهێنەرانی تێسلا ئارام بكاتەوە كە تادێت نیگەرانیان زیاتر دەبێت بەهۆی ئەوەی ماسك زۆرترین كات بۆ گۆڕانكاری لە تویتەر تەرخان دەكات، بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە پشكەكانی تێسلا بەڕێژەی 2.4% بەرزبونەوەیان بەخۆوە بینی.

ماسك لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردودا ڕایگەیاندبو كە پێشبینیدەكات كاتەكانی بۆ گۆڕانكاریكردن و سەرپەرشتیكردن لە تویتەر كەمبكاتەوە و لە كۆتاییدا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نوێ بدۆزێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی.

دو هەفتەی یەكەم دوای كڕینی تویتەر لەلایەن ماسكەوە لە مانگی تشرینی یەكەمدا گۆڕانكارییەكی خێرای بەخۆیەوە بینی، پاراگ ئاگراوال بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پێشوی تویتەر بە خێرایی لە كارەكەی دورخستەوە.