تەقینەوەیەک لە ئیتاڵیا ڕویدا

02:24 - 11/05/2023

3157جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند ئۆتۆمبێلێک لە ناوەندی شاری میلان لە باکوری ئیتاڵیا گڕیان گرت، دوای ئەوەی لە تەقینەوەیەک لە بارهەڵگرێک ڕوویدا.

بەگوێرەی کەناڵی هەواڵی سکای تی جی 24، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوەڕاستی شاری میلانۆ لە باکوری ئیتاڵیا چەند ئۆتۆمبێلێک ئاگریان گرتوە، دوای تەقینەوەیەک کە رەنگە لە بارهەڵگرێکەوە سەرچاوەی گرتبێت.

ا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیادەیان لەبارەی ڕوداوەکە و ژمارەی قوربانی و بریندارەکانەوە نەخستوەتەڕو
دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیادەیان لەبارەی ڕوداوەکە و ژمارەی قوربانی و بریندارەکانەوە نەخستوەتەڕو.

نیشانەکردن

ئیتاڵیا