خهندان-
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاریداوە دەرمانی پێویست بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان بنێردرێت.
کاروان یاروەیس لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهاورێتی د. گەیلان قادر سەرانی ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراقمان کرد و لەگەڵ دەزگا تایبەتمەندەکانی وەزارەت تاوتوێی روبەروبونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک و هاوکاری کردنی نەخۆشخانەکانی سنوری گەرمیانمان کرد.
وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاریدا دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان بنێردرێت
بەوتەی کاروان یاروەیس، وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاریدا دەرمانی پێویست بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان بنێردرێت، وەزارەتەکەشی راسپارد لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەمو رێوشوێنێک بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی نمونەی پشکنینەکان رەوانەی تاقیگەکانی دەرەوە دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزیری تەندروستی رەزامەندی لەسەر نوسراومان دەربری بۆ دابینکردنی لیستێک دەرمان کە نەخۆشخانەکانی کەلار داوایان کردبو.
