خهندان-
نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، هەمو هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابوریدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانیی سەختتر کردوە دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە، کە هەر خودی قوباد و کەسانێک لە ناو حزبەکەی لێی بەرپرسیارن".
نوسینگەی مەسرور بارزانی ئهمشهو له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسانی نزیکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت پروپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە وەک هەڵوێستێک لە پێناو مافی موچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوه، بۆ ڕای گشتی ڕونی دەکەینەوە کە، ئەمەش ستەمێکی دیکەیە لە خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیانی دەکەن، بەرگری لە مافی موچەخۆرانی سلێمانی ئەرکی هەمو تیمە وەزارییەکانە و ئەگەر ستەمێک بەرامبەر بە خەڵکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سوشیالیستیش قبوڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەلکی سلێمانییەوە نەکرێت".
دوای داوای ڕادەستکردنی تۆمەتبارانی کردەوەی تیرۆری هاوکار جاف، قوباد تالەبانی و تیمی وەزاریی یەکێتی هەڵوێستیان وەرگرت
ئاماژهی بهوهشكردوه، "کێشەی نەهێشتنی سیولە چەندین مانگ بو لە سنوری سلێمانی هەبو و لیژنەی بەدواداچونیش پێکهێنرابو و کاریان لەسەر ئەو کێشەیە دەکرد و بڕیاربو کۆبونەوەیەکی تایبەت لە سەر ئەنجامەکانی کاری ئەو لیژنەیەش بکرێت، بەڵام کردەوەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف ڕویدا و ئەو پرۆسەیەی پەک خست، چونکە یەکسەر دوای داوای ڕادەستکردنی تۆمەتبارانی کردەوەکە، قوباد تالەبانی و تیمی وەزاریی یەکێتی هەڵوێستیان وەرگرت و لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران کشانەوە".
ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانیی سەختتر کردوە دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "هەمو هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابوریدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانیی سەختتر کردوە دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە، کە هەر خودی قوباد و کەسانێک لە ناو حیزبەکەی لێی بەرپرسیارن".
باشترکردنی ئەو دۆخەش تەنیا بە جێگیرکردنی سیستەمێکی پتەوی دارایی دەکرێت
ئهوهش خراوهتهڕو، "باشترکردنی ئەو دۆخەش تەنیا بە جێگیرکردنی سیستەمێکی پتەوی دارایی دەکرێت ئەویش بە جۆرێک کە تەنیا حکومەت چاودێرییەکی وردی لە سەر پرۆسەی کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان هەبێت و ئەوجا ئەو داهاتانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بخرێتەوە خزمەت هاووڵاتیانمان".
کرۆکی کێشەی دارایی لە سنوری سلێمانی ئەوەیە کە پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهات شەفاف نیە
له راگهیهندراوهكهی نوسینگهی مهسرور بارزانیدا هاتوه، "کرۆکی کێشەی دارایی لە سنوری سلێمانی ئەوەیە کە پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهات شەفاف نیە و رێگەش نادرێت چاودێرییەکی مەرکەزی لە سەر ئەو پرۆسەیە هەبێت، شوێنی چارەسەریی گشت ئەم کێشانەش تەنیا کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانە، بۆیە ئەگەر قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خەڵکی سلێمانی دەکەن، با واز لە چەواشەکاری و خۆڵ لەچاوی خەلک کردن بێنن و بگەڕێنەوە بۆ کۆبونەوەکان و گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن".