خهندان-
بومەلەرزەیەک ئەمڕۆ سێشەممە بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی سوماترا لە ئیندۆنیسیا ڕویدا، بەپێی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا و هۆشداریش لە رودانی تسۆنامی دەدرێت.
ئاژانسی جیۆفیزیکی ئیندۆنیسیا هۆشداری لە ئەگەری ڕودانی تسونامی بڵاوکردەوە و دانیشتوانی کەناراوەکانی سوماترای ناچارکرد، پەنا بۆ بەرزاییەکان ببەن و رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەکەی هەژاندوە.
ئیندۆنیسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین چالاکی بومەلەرزە و گڕکانی تێدا رودەدات
ئیندۆنیسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین چالاکی بومەلەرزە و گڕکانی تێدا رودەدات، بەهۆی هەڵکەوتەی لەسەر "ئەڵقەی ئاگر" لە زەریای هێمن، کە چەند چینێکی تەکتۆنیکی لێیدا بەریەکدەکەون.
کوشندەترین بومەلەرزە لە ئەندەنوسیا لە 26ی (کانونی دوەم/1)ی 20004 بو کە کەناراوەکانی سوماترای گرتەوە
کوشندەترین بومەلەرزە لە ئەندەنوسیا لە 26ی (کانونی دوەم/1)ی 20004 بو کە کەناراوەکانی سوماترای گرتەوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە 230 هەزار کەس لە سریلانکا و هیندستان و تایلاند گیانیان لەدەستدا.
شەپۆلێکی گەورەی بەرزبونەوەی ئاوی لێکەوتەوە، کە هەندێکیان بەرزییان 30 مەتر بو، لە کەناراوەکانی باندا ئاچێ لە باکوری سوماترا، قەبارەی ئەم بومەلەرزەیە 9.1 پلە بەپێوەری رێختەر بو.