منداڵێکی تازە لەدایکبو لەنزیک مزگەوتێک دۆزرایەوە

09:54 - 24/04/2023

11387جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو منداڵێکی کۆرپەلەی تازە لەدایکبو کە لە نزیک مزگەوتێک فڕێدرابو، دۆزرایەوە و لەئێستاشدا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدایە و تەندروستی جێگیرە.

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمشەوی سێشەممە ئاگادارکراینەوە لەبونی منداڵێکی کۆرپەلە کە بەپارچە قوماشێک پێچراوە و لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار بەجێهێڵراوە".

مەفرەزەی بەشی پۆلیسی کەلار چونە شوێنەکە و منداڵەکەیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار

ئاماژەی بەوەشکردوە، "مەفرەزەی بەشی پۆلیسی کەلار چونە شوێنەکە و منداڵەکەیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، لەئێستادا منداڵەکە تەندروستی جێگرە و لەژێرچاودێری پزیشکدایە".

ئەوەشیخستەڕو، "هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی منداڵەکە".

نیشانەکردن

گەرمیان