خه‌ندان-
هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه "گرفت و لێكحاڵینه‌بون و كێشه هه‌یه" به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست، ده‌شڵێت، "خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لای ئێمه شه‌ڕی براكوژی و شه‌ڕی كوردكوژی حه‌رامكراوه و به‌هیچ جۆرێك شتی وانابێت و هه‌ر بیریشی لێناكه‌ینه‌وه".
هیوا گه‌یلانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سیاسیه‌تی پارتی رون و ئاشكرایه و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی بێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، دیاره كێشه و گرفت هه‌یه و ئه‌وان گله‌ییان هه‌یه و ئێمه‌ش گله‌ییمان هه‌یه، پێمان وایه هه‌مو ئه‌و گرفتانه قابیلی چاره‌سه‌ركردنن هه‌م له كۆبونه‌وه‌كانی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردولا و هه‌م ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه هه‌یه".
هه‌م مه‌سرور بارزانی و هه‌م سیاسه‌تی ئێمه وه‌كو پارتی ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده‌ین به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شوێنی ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه بۆیه هه‌م مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م سیاسه‌تی ئێمه وه‌كو پارتی ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده‌ین به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و چه‌ندینجار په‌یام ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی كراوه كه بگه‌ڕێنه‌وه كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
شاندێکی باڵا سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد و داوای لێ‌كرد كه بگه‌ڕێته‌وه كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هیوا گه‌یلانی وتیشی، "له‌م رۆژانه‌دا شاندێكی باڵا كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیان ده‌كرد و وه‌زیری پارتی، گۆڕان و سۆشیالیستی تێدابو سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان كرد و داوایان لێ‌كرد كه بگه‌ڕێته‌وه كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئێمه گه‌شبینین و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه".
راسته گرفت و لێكحاڵینه‌بون و كێشه هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز پێمانوانیه په‌یوه‌ندیه‌كانمان بگه‌نه بنبه‌ست
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوه به بنبه‌ست؟ هیوا گه‌یلانی وتی، "راسته گرفت و لێكحاڵینه‌بون و كێشه هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز پێمانوانیه په‌یوه‌ندیه‌كانمان بگه‌نه بنبه‌ست و نه‌گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست و ئێستاش بواری چاره‌سه‌ركردن ماوه و هه‌وڵی باشیش هه‌یه".
خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لای ئێمه شه‌ڕی براكوژی و شه‌ڕی كورد كوژی حه‌رامكراوه
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی رو له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، وتی، "خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لای ئێمه شه‌ڕی براكوژی و شه‌ڕی كورد كوژی حه‌رامكراوه و به‌هیچ جۆرێك شتی وانابێت و هه‌ر بیریشی لێناكه‌ینه‌وه".
تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت كشاوه‌ته‌وه و ته‌واوی كۆبونه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی نێوان هه‌ردو حزبیش راگیراون
په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له ئاستی فه‌رمی و راگه‌یه‌ندراودا باش ده‌رناكه‌وێت، تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت كشاوه‌ته‌وه و ته‌واوی كۆبونه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی نێوان هه‌ردو حزبیش راگیراون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا چه‌ندین پرسی وه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسی پێكهاته‌كان خاڵی ناكۆكی نێوان ئه‌و دو هێزه‌ن.