خه‌ندان-
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئەمڕۆ شەممە رایگه‌یاند، دۆخی ئۆكرانیا پێویستی به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه و جەختیشی لەوەکردەوە، کە قەیرانی ئۆکرانیا تەنها لە ڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆوە چارەسەر دەکرێت، ده‌شڵێت، "پێویستمان بە نێوه‌ندگیرێكی به‌هێز هەیە له‌كاتێكدا کە نەتەوە یەکگرتوەکان رۆڵی لاواز بوه و بێلایەنییەکەی لەدەستداوە".
گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئەمڕۆ شەممە لێدوانێکی لەسەر قەیرانی ئۆکرانیادا و رایگه‌یاند، "بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنین، تەنها شتێک کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە پێکدادانی نێوان هەردولا ڕابگرین و هەوڵبدەین دانوستانکارانی هەردولا لەسەر مێزی دانوستان پێکەوە کۆبکەینەوە".
ئیتاڵیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئیتاڵیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا، لە هەمانکاتدا هەوڵی پێویست دەدات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە".
پێویستمان بە نێوه‌ندگیرێكی به‌هێز هەیە بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا لە جیهانێکدا کە نەتەوە یەکگرتوەکان رۆڵی لاواز بوه
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا باسی له‌وه‌شكرد، "پێویستمان بە نێوه‌ندگیرێكی به‌هێز هەیە بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا لە جیهانێکدا کە نەتەوە یەکگرتوەکان رۆڵی لاواز بوه و بێلایەنییەکەی لەدەستداوە".
له 22ی شوباتی 2022وه هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو ئێستا ناوچه‌كانی هه‌رێمی دۆنباس له‌لایه‌ن سوپای روسیاوه كۆنتڕۆڵكراوه و هه‌زاران كه‌س به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران هاوڵاتی ئۆكرانیش به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ئاواره‌بون.
گفتوگۆ لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا تەنها لە حاڵەتێکدا دەکرێت کە بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لەبەرچاو بگیرێن
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پێشتر ڕایگەیاندبو، روسیا کراوەیە بۆ دانوستان، بەڵام گفتوگۆ لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا تەنها لە حاڵەتێکدا دەکرێت کە بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لەبەرچاو بگیرێن.