خهندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، رەوشی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی بۆ رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بڵاوكردەوە و بەگوێرەی پێشبینیەكانیش، "رۆژی هەینی، ئەگەری كەمێك بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكەن كەوا لە ماوەی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە، ناوچەكەمان كەشێكی نیمچە ناسەقامگیری دەبێت واتە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی هەیە لە زۆربەی كاتەكان ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە".
بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری شارەكان لە نێوان 25-28 پلەی سیلیزی وە ناوچە شاخاویە بەزەكان لە نێوان 15-18 پلەی سیلیزی دەبێت
ئاماژەی بەوەشكردوە، "بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری شارەكان لە نێوان 25-28 پلەی سیلیزی و ناوچە شاخاویە بەزەكان لە نێوان 15-18 پلەی سیلیزی و ناوچە نیمچە شاخاوییەكان 20-24 پلەی سیلیزی دەبێت".
رۆژی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە
ئەوەشیخستۆتەڕو، "رۆژی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شاری دهۆك و دەوروبەری لەگەڵ بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای هەولێر هەیە، پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك رو لە نزمبونەوە دەكات".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی باسی لەوەشكردوە، "ڕۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی لەگەڵ ئەگەری كەمێك بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە، لەگەڵ نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بە ( 2 -3) پلەی سیلیزی، ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی، لەگەڵ كەمێك نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-2) پلەی سیلیزی".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی باسی لەوەشكردوە، "ئەگەڕی گۆڕانكاری لەكەشوهەوادا هەیە لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە لە ئەنجامی نا جێگیری كەشی ناوچەكەمان".