خهندان-
کونسوڵخانەی یۆنان لە هەرێمی کوردستان رایگهیاند، یۆنان بە فەرمی دانی بە بڕوانامەی ئەکادیمی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) ناوە و بڕیارهكهش خاڵی وەرچەرخانە لەنێوان ئەسینای پایتەخت و هەولێر.
یۆنان بە فەرمی دانی بە بڕوانامەی ئەکادیمی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمدا ناوە
کونسوڵخانەی یۆنان لە هەرێمی کوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردهوه، "بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کە وڵاتی یۆنان بە فەرمی دانی بە بڕوانامەی ئەکادیمی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) ناوە، لە داهاتوشدا چەندین زانکۆی تایبەتی دیکە بۆ لیستی زانکۆ دانپێدانراوەکان زیاد دەکەن".
ئەو خوێندکارانەی کە خاوەنی بڕوانامەن لەلایەن زانکۆ حکومیەکانەوە دەتوانن داوا پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی ماستەر
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەمو ئەو خوێندکارانەی کە خاوەنی بڕوانامەن لەلایەن زانکۆ دانپێدانراوەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه، رێگەیان پێدەدرێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ نزیکەی 150 زانکۆی حکومی یۆنان بهمهبهستی خوێندنی ماستهر.
ئەم دانپێدانانە خاڵی وەرچەرخانە لەنێوان ئەسینای پایتەخت و هەولێر
کونسوڵخانەی یۆنان لە هەرێمی کوردستان دهڵێت، "ئەم دانپێدانانە خاڵی وەرچەرخانە لەنێوان ئەسینای پایتەخت و هەولێر، دانپێدانانی ئەم بڕوانامانە لە ئەنجامی پرۆسەی هەڵسەنگاندنە لەلایەن سەنتەری زانیاری ناساندنی ئەکادیمی نیشتمانی هێلینیک (DOATAP). هەڵسەنگاندنی DOATAP بۆ مەنهەج و ستانداردە ئەکادیمییەکان و دۆخی باوەڕپێکردنی ئەم زانکۆیانە دەریخستوە کە ستانداردە پێویستەکان رهچاو دهكهن".
ئەم دانپێدانانە ڕێگە خۆش دەکات بۆ زیادکردنی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی لە نێوان یۆنان و حكومهتی ههرێم
ئهوهشی خستوهتهڕو، "بێگومان ئەم دانپێدانانە ڕێگە خۆش دەکات بۆ زیادکردنی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی لە نێوان یۆنان و حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئێمە پێمان وایە ئەم هاوکارییە دەبێتەهۆی پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگە جیهانییە هاوبەشەکان و "ئەم هاوکارییە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگە جیهانییە هاوبەشەکان و بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پەروەردە و توێژینەوە".
ههروهها هاتوه، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو زانکۆیانە دەکات کە دانپێدانانی ئەکادیمییان پێدراوە، ئێمە دڵنیاین کە ئەم دانپێدانانە ناوبانگ و متمانەی ئەم دامەزراوانە بەرز دەکاتەوە و لە کۆتاییدا سودی بۆ ئەو خوێندکاران و مامۆستایانه دەبێت".