خه‌ندان-
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ وابڵاوكرایه‌وه كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاره‌كان دژی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت توند ده‌كات ئه‌گه‌ر له له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی نه‌گه‌ڕێنه‌وه نێو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وا بریكاری ئه‌و وه‌زیرانه بانگهێشت ده‌كرێن، به‌ڵام دو سه‌رچاوه له تیمی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌ڵێن، تائێستا ئاگاداری بابه‌تێكی له‌وجۆره نین.
مه‌سرور بارزانی بڕیاریداوه چیتر بانگهێشتی وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی نه‌كات
میدیاكانی نزیک لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، "مه‌سرور بارزانی بڕیاریداوه چیتر بانگهێشتی وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی نه‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چونكه پێشتر چه‌ندجارێك ئه‌و داوایه‌ی لێیان كردوه، ئه‌گه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی نه‌گه‌ڕێنه‌وه نێو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وا بریكاری ئه‌و وه‌زیرانه بانگهێشت ده‌كرێن".
تا ئێستا تیمی وزاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بڕیارێکی لەو شێوەیە ئاگادار نەکراوه‌تەوە
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی
گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێئاگایی خۆی له‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕی و به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "تا ئێستا تیمی وزاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بڕیارێکی لەو شێوەیە ئاگادار نەکراوه‌تەوە".
تاوه‌كو تاكڕه‌وی پارتی له ئیداره‌داندا كۆتایی نه‌یه‌ت ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم له كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان نه‌كردوه و ده‌ڵێن، "تاوه‌كو تاكڕه‌وی پارتی له ئیداره‌داندا كۆتایی نه‌یه‌ت ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام له وه‌زاره‌ته‌كان مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێده‌كه‌ین".
لەبارەی پڕکردنەوەی شوێنەکانمان لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیار و نوسراوێکمان بە دەست نەگەیشتوە
سەرچاوەیەک لە تیمی وزاری یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، "تا ئێستا لەبارەی پڕکردنەوەی شوێنەکانمان لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیار و نوسراوێکی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتوە، ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت، پابەندی بڕیاری حزب و سەرۆکی تیمەکەمان دەبین کە قوباد تاڵەبانییە".
له كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی تائێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، جگه له گفتوگۆكردن له ئاستی مه‌كته‌ب و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌ردو حزب گفتوگۆی ئاشكرای نێوانیان ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌هۆی روداوی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش جارێكی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كانی تێكچو.