خهندان-
د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەپەیامێکدا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، "شەرمەزاری بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەکە و هەرکەس هێرشەکە بە ڕەوا دەبینێت".
د. رێواز فایەق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "هیچ پاساوێک نیە بۆ هێرشی ناڕەوای سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی، وەک چۆن هەمو هێرشەکانی ڕابردو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ناڕەوابون".
حکومەت واجبیەتی بە هەمان پێوەر مامەڵە لەگەڵ هەمو شارەکانی هەرێمی کوردستان بکات
دەشڵێت، "حکومەت واجبیەتی بە هەمان پێوەر مامەڵە لەگەڵ هەمو شارەکانی هەرێمی کوردستان بکات، شەرمەزاری بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەکە و هەرکەس هێرشەکە بە ڕەوا دەبینێت".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 4:18 خولەک لە نزیک سیاجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەک ڕویدا کە تیایدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبو، بوە هۆی ئاگر کەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی فڕۆکەخانە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.