خهندان-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەردەبڕێت و راشیدەگەیەنێت، "رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنوری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، "نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەردەبڕین، ئەم دۆخە ترسناکە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و بەکارهێنانیان بو کاری نایاسایی هاتۆتە ئاراوە".
رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنوری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنوری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاوڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن".
پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت
ئەوەشیخستۆتەڕو، "پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت و دەسەڵاتی حکومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە، کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو دەڤەرە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سەربەرزی سلێمانی دەستەبەر بکرێت".